عێراقییەکان دەتوانن بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بێنە ناو ئێران

وتەبێژی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند کە عێراقییەکان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی کەسیی خۆیان لە تەواوی ڕێڕەوە سنوورییەکانەوە بێنە ناو ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد ئیسماعیلی وتەبێژی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند کە موسافرە عێراقییەکان لەمەوبەدوا بۆیان هەیە بە ئامێری هاتوچۆی کەسیی خۆیان لە تەواوی ڕێڕەوە سنوورییەکانەوە لەوانە سنووری شەلەمچە بێنە ناو ئێران.

ناوبراو زیادی کرد کە مەرجی هاتنی ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی عێراقی بۆ ناو ئێران ئەوەیە کە شۆفێرەکە ئەبێ خاوەن ئۆتۆمبیلەکە بێت و خاوەن ئۆتۆمبێلەکەش بڕی ٢٥٠ دۆلار بۆ بیمە بدات.

News Code 27914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =