محەمەد ئیبراهیم ڕەزایی نوێنەری خولی دەهەمی خەڵکی خومەین و سەرۆکی کۆمیتەی ناڤۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر بە ئاماژە بە ستراتژیی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی وتی: بە هۆی بێ وەڵام مانەوەی نیازپاکی و دان بەخۆداگرتنی ئێران لە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گوشاری گەمارۆکانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانانیان، ئێران بە ناچار ڕووی لە بژێرەی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام کرد.
ڕەزایی ڕەوتی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی هەنگاو بە هەنگاو بۆ دواوە و بۆ سەردەمی بەر لە دانوستانەکانی ناڤۆکی ڕاگەیاند و وتیشی: تا ئێستا لە دوو هەنگاوی پێشوودا ۳۰۰ کیلۆگرام ئۆرانیۆم پیتاندراوە و ئاستی چڕیی بەرهەمی ئۆرانیۆمی لە ٣،٦٨ لە سەد گەیوەتە لە سەدا ٤،٥.
ناوبراو سەبارەت بە هەنگاوی سێهەمی ئێران لە پرسی بەرجامدا ڕایگەیاند: دەفرایەتیی زۆرمان لە هەنگاوی سێهەم لە بەردەستە کە وەبەرهێنانی سانتیریفیوژگەلی پێشکەوتە یەک لەوانن.
سەرۆکی کۆمیتەی ناڤۆکی مەجلیس ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا کەڵک لە سانتریفیوژی کۆن و لە ئاستی IR۱ وەردەگرین، لە کاتێکدا سانتریفیوژەکانی IR۶ و IR۸ ئامادەی وەبەرهێنانن. هەروەها چالاک کردنەوەی ئاوی قورس، گۆڕانی شێوەی ڕاگرتن و خەزێنەی ئاوی قورس و بەرزکردنەوەی لە سەدا پیتاندنی ئۆرانیۆم بەشێکی دیکەی ئەو پلانانەن کە دەتوانین لە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام ئەنجامی بدەین.
Your Comment