بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه نووسی: شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا باسی "موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵی، داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و دانانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك" دەکات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ریه‌كه له هه‌ولێر و به‌غدا خواستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌یه.
شارپرێس نووسی: محه‌مه‌د به‌لداوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا باسی له‌وه‌كردووه کە هه‌رێم نیه‌تێكی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نیشانداوه.
Your Comment