هاوپەیمانی ئەمریکا دەبێتە هۆی بشێوی لە ناوچەکە

وەزیری بەرگری لە پەیوەندی تەلەفوۆنی لە گەڵ سێ هاوتای ناوچەیی خۆیدا وتی: هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا بە بیانووی دابین کردنی ئاسایشی پاپۆرەوانی، تەنیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نائەمنی و بشێوی لە ناوچەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ئێران لە پەیوەندی تەلەفونی لە گوڵ وەزیرانی بەرگریی عەمان، قەتەر و کوەیت بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەمریکا لە نائەمن کردنی ناوچەکە وتی: ئاسایشی ناوچە پلانی هاوبەشی ئێران و دراوسێکانی دیکەی لە کەنداوی فارسە و وڵاتانی ناوچە دەبێ لەم بوارەدا پێکەوە گفتوگۆی بنیاتنەریان هەبێت.

ئەمیر حاتەمی بە داکۆکی لە پەرەی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران، وتیشی: نائەمنی  لە هەرکام لە وڵاتان یان لە دژی یەکێک لە وڵاتانی ناوچە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران قەبووڵ ناکرێت و ناوچە نابێ ببێتە شوێنی تەراتێنی بیانییەکان.

جەختیشی کرد: هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا بە بیانووی دابین کردنی ئاسایشی پاپۆرەوانی، تەنیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نائەمنی و بشێوی لە ناوچەدا.

وەزیری بەرگری هەروەها کاردانەوەی نیشان دا بە بڕیاری بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بۆ تەڤل بوونم بە هاوپەیمانی سەربازیی ئەمریکا و ڕایگەیاند: هەنگاوێکی لەو چەشنە زۆر دەنەدەرانەیە و دەتوانێ کارەساتی چاوەروان نەکراوی بۆ ناوچە بە دواوە بێت.

لە درێژەی ئەو پەیوەندییە "شیخ ناسر سەباح ئەحمەد سەباح" جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری کوەیت بە دەربڕینی هۆگریی بۆ تۆکمەبوونی پەیوەندییەکانی دوو وڵات، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران جێگایەکی دیاری کەرەوە و کاریگەری هەیە لە پاراستنیی ئاشتی و پاوەجێی ناوچەکە و گەل و دەوڵەتی ئێران لە سەردەمی هێرشی سەدام بۆ سەر کوەیت نیازپاکیی دراوسێتی خۆیان سەلماند.

هەروەها "خالێد بن عەبدوڵڵا عەتییە" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری بەرگری قەتەر لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ وەزیری بەرگری ئێران، جەختی کرد: ئاسایشی ناوچە دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس دابین بکرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێکی ئێجگار گرنگە بۆ پاراستن و دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس.

لە کۆتاییشدا "بەدر بن سعوود بەسیدی" وەزیری بەرگری عەمانیش لەو پەیوەندییەدا جەختی لە زەروورەتی بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوەکانی ناوچە و بەردەوامیی هاوئاهەنگی و هاوکاری نزیکی دوو وڵات بە تایبەت هێزەکانی دەریایی ئێران و عەمان بۆ پاراستنی ئاسایشی تەنگەلانی هورمۆز کرد.

News Code 27824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =