بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر قاسم سڵێمانی فەرماندەی هێزیسوپای قودس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە پێێ بەرنامەی هەفتانەی خۆی بە جلی فەرمی سوپاوە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە ئامادە بوو و لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف دیدار و گفتوگۆی کرد.
سەرلەشکەر قاسم سڵێمانی لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەسخۆشی لە زەریف، هەوڵی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی شێتانە و نیشانەی شکستی کۆشکی سپی وەسف کرد و وتی: هەوڵی ئەمریکا لە گەمارۆدانی ئێوە سەلماندی کە ئیوە وەکوو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئێران، کاریگەریەکی قووڵتان لە سەر ڕای گشتی و بە تایبەتی خەڵکی ئەمریکا هەیە و سەبارەت بە نەفامی و نەزانی ڕێبەرانی ئەو وڵاتە دەیانزڕێنن.
Your Comment