بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ حەسەن حەیدەری ڕایگەیاند: ٥ کەس لە دەستگیر کراوان لە شەڕێکی چەند کەسی لە گەڕەکێکی پەراوێزی شاری کرماشان دەستیان کردووە بە تەقە و دەستڕێژی کە بە پێوشوێن گرتنی پۆلیسی ئاسایش دۆزراونەتەوە و پاش هاوئاهەنگییەکان ڕادەستی دادگە کراون.
ڕاشیگەیاند: کەسی شەشەم کە لە گەڕەکی ٢٢ی بەهمەن بە دەستڕێژیی خۆی بۆتە هۆی بریندار بوونی هاووڵاتییەک و کەسی حەوتەم ژن و پیاوێکی کرماشانی بریندار کردووە کە هەر دووکیان بە پێوشوێن گرتنی هەواڵگرانەی پۆلیسی ئاسایش دەستگیر کراون.
سەرۆکی پۆلیسی ئاسایشی گشتیی کرماشان بە ئاماژە بە دەستگیر کرانی کەسانی هەشتەم و نوهەم لە شارۆچکەی تەعاون کە بۆتە هۆی زیانگەیاندن بە دارایی هاووڵاتیان لە گەڕەکە پەراوێزییەکانی ئەو شارە، وتی: تۆمەتبارانی دەستگیر کراوە بۆ ئەنجام درانی ڕەوتی یاسایی و دەرکرانیسزا ڕادەستی دادگە کراون.
بۆچوونی ئێوە