بوومەلەرزە شاری شنۆی هەژاند

بەڕێوبەری گشتی قەیرانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: بە گوێرەی ئەوەی ماڵپەڕی ژێئۆ فیزیکی ئێران ڕایگەیاندووە: کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی ۳.۶ شاری سنووریی شنۆی هەژاند.

ئەمیر عەباس جەعفەری لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بەم بوومەلەرزە وتی:ئەم بوومەلەرزە بە گوڕی ۳.۶ ڕیشتەر کاتژمیر ۸ و ۱۲ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەمە ۱۲ی گەلاوێژ لە قووڵایی  کیلۆمەتری زەوین ڕوویداوە.

 ئەوەشی وت کە ئەم بوومەلەرزە لە پانتایی جوگرافیایی ۳۷.۲۶ و درێژایی ۴۵.۰۵ لە شاری شنۆ ڕوویداوە و شارەکانی شنۆ، سیلوانا و نالووس هەستیان پێکردووە.

 تا ئێستا هیچ راپۆرتێک لە خەساری گیانی ئەم بوومەلەرزە بڵاونەبووەتەوە.

News Code 27714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha