دانوستان لە گەڵ ئەمریکا بەو کردارانەی واشنتۆن، بێ سوودە

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: تا کاتێک کرداری ناسازێنەری ئەمریکا هەمبەر بە ئێران درێژەی هەبێت، دانوستان لە گەڵ ئەمریکا بێ سوود دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران، ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە دیداری تاقمێک لە مامۆستایان و بیرمەندانی ژنی لوبنانی بە ئاماژە بە سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات نەیویستووە لە کاروباری ناوخۆیی لوبناندا دەستێوەردان بکات، بەڵکوو بەردەوام لە هەموو دەفرایەتیمان بۆ پاراستنی سەقامگیری، ئاسایش، پێشکەوتن و گەشەی لوبنان بەهرە دەبەین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەدا باسی لە پەیوەندییەکانی ئێران و واشنتۆن کرد و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا لە پرسی ناڤۆکیدا هەم لە گەڵ دیموکراتەکانی ئەمریکا و هەمیش لە گەڵ کۆماریخوازانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی دانوستانی سێ قۆڵی ئێران و عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی کردووە و لە هەر دوو حزبدا شایەدی ناپەیمانیی بەردەوامی ئەمریکا بووە و تا کاتێک کرداری ناسازێنەری ئەمریکا هەمبەر بە ئێران درێژەی هەبێت، دانوستان لە گەڵ ئەمریکا بێ سوود دەبێت.

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە کۆتاییدا ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئامانجی گەلی چەوداوەی فەلەستین کرد و بیری هێنایەوە: ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە و لەوان فەلەستین، یەمەن، لوبنان، عێراق و سووریا ئاسایشی بە کۆمەڵی ناوچە تۆکمە و دەستەبەر دەکات و عەرەبستان بە کۆتایی هێنان بە ڕۆڵی ناسازێنەری خۆی لە ناوچەدا دەتوانێ بەشێک بێت لە ئاسایشی بە کۆمەڵی ناوچە.

News Code 27703

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =