بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د ئه‌لغزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق بە رۆژنامه‌ی فه‌رمی الصباح-ی عێراقی ڕاگەیاندووە: پەرلەمانی عێراق پارێزبه‌ندیی سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هەڵدەگرێت كه له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه داواكراون و تۆمه‌تی ناوزڕاندن و گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته پاڵ.
هەروەها لەبارەی وەزیرە گەندەڵەکانەوە ڕایگەیاند کە وەزیر پارێزبەندی نییەو بە ئاسانی دادگا دەتوانێ ڕاپێچیان بکات.
Your Comment