بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پوویا تالب نیا بە ئاماژە بە تۆماری نیشتمانی گوندەکانی "هەجیج، داریان، شەرکان، نەجار و نروێ"ی سەر بە شاری پاوە لە ڕیزی ئاسەواری نیشتمانی ئێران، وتی: شانی گوندی بەشی ناوخاسی سەر بە شاری سەلاس و باوەجانیش تۆماری نیشتمانی کراوە.
تالب نیا هەروەها ئاماژەی بە ڕوانگەی تایبەتی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی بە گەشەی گەشتیاری پارێزگای کوردستان کرد و وتیشی: بە هەوڵی کارناسانی بنکە ٦ گوندی دیکەی ناوچە ناسێنراوە و بە کامڵ کردنی دۆسیەکانیان بە زوویی شایەدی تۆماری نیشتمانیان دەبین.
ناوبراو بیری هێنایەوە: لەوە بە دوا شانی مێژوویی ئەو گوندانە لە ژێر چەتری پاراستن و چاوەدێریی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی دەبێ و هەر جۆرە داگیرکاری و دەستێوەردانێک لە پێکهاتە و گۆڕینی شوناسی بە پێی مادەکانی ٥٥٨ تا ٥٦٩ی کتێبی پێنجەمی یاساکانی سزاگەلی ئیسلامی تاوان دێتە ئەژمار و سزای یاسایی بە سەردا دەسەپێت.
بۆچوونی ئێوە