بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕۆژی هەینی ئاماری تۆقێنەری هێرشی هاوپەیمانی سعوودی دژی ئەو وڵاتە هەژارە لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیای بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی یەمەن، هێرشی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی سعوودی ڕووبەڕووی یەمەن بووەتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی سڤیل بەشێک لە جەستەی خۆیان لە دەست بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی یەمەن، هێرشەکانی هاوپەیمانی و گەمارۆی هەمە لایەنەی عەرەبستان سژی ئەو وڵاتە هەژارە لە ڕۆژاوای ئاسیا بووەتە هۆی ئەوەی کە لانیکەم ٢.٣ میلۆن منداڵی ژێر ٥ ساڵ لە گەڵ کەم بوونی خۆراک رووبەڕوو ببنەوە و بە ئەو هۆیەوە هەر ١٠ خولەک یەک منداڵ گیانی خۆی لە دەست بدات.
Your Comment