بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، بە ئاژانسی هەواڵی مێهری وت: بوومەلەرزەی بەیانی ئەمڕۆ شەمە ۵ی گەلاوێژ لە شاری شنۆ خەساری گیانی نەبووە.
ئەمیر عەباس جەعفەری ڕایگەیاند: ئەم بوومەلەرزە کاتژمێر ۷ و ۱۹ خولەک و ۳۶ چرکە لە درێژەی جوگرافیایی ۴۵.۰۶ ، پانتایی جوگرافیایی ۳۷.۲۳ و لە قووڵایی ۱۰ کیلۆمەتری ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاند: ئێستا هەموو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
Your Comment