کردنە ئامانجی ٣٠٠ بنکەی سەربازی ئیمارات و عەرەبستان لە بەرنامەماندایە

عەبدولعەزیز ئەحمەد کەبیر وتی کە بنکەی فەرماندە سەربازییەکانی سعوودی و ئیماراتی بۆ هێزەکانی ئێمە ئامانجن و ئەو بنکانە بەس لە یەمەن نین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نیودەوڵەتی-موحەمەد فاتمی زادە: مەهدی مەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕۆژانی دواییدا بە ئامادە بوون لە پیشانگای پیشەی سەربازی، ڕوونوێنی کرد لە مووشەکی باڵداری قودسی ١،فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەماد٣، فڕۆکەی هەواڵگری سەما ١ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی قاسف کی.

مەشات لە ئەو ڕێوڕەسمە وێڕای بەرز نرخاندنی دەستکەوتە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد: قۆناغی داهاتوو پڕە لە شۆک بوون و چەکە نوێیەکان باڵانسی هێزەکان تێک دەدات و ڕەوتی دۆخەکە لە بەرژەوەندی هێزەکانی ئێمە دەگۆڕدرێت چونکوو ئەو چەکە نوێیە زۆر چالاک و کاریگەر دەبێت. دەستکەوتە مووشەکی و پەهبادییەکان هۆی شانازی یەمەنییەکانە.

بەم پێیە هەواڵنێری مێهر لە گەڵ عەبدولعەزیز ئەحمەد کەبیر وەزیری ڕاوێژکار لە دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن گفتوگۆیەکی کردووە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە هاتووە.

لەم دواییەدا مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نوێ لە لایەن هێزە یەمەنییەکانەوە ڕوونوێنی کرا. پەیامی بەرهەم هێنانی جیهازاتی سەربازی نوێ بۆ وڵاتانی دوژمن و پاڵپشتەکانی چییە؟

روونێنی لە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەستکەوتێکی نوێ و نیشانەی دەستپێکردنی بەهێزی قۆناغێکی نوێ لە شەڕە. هەروەها ئەو دەستکەوتە خاڵی گۆڕانی ڕەوتی ئۆپراسیۆنی سەربازی دێتە ئەژمار.

بە ئەم دەستکەوتەوە ئاستی بەربەرەکانی لە گەڵ دوژمن دەگاتە قۆناغی پێشکەوتن و بژاردەی دوژمن دەگۆڕدرێت و بەرەو دوا دەڕوات. ئەوان پێیان وانەبوو کە یەمەنییەکان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان هەبێت بەڵام ئێستا بەو شێوەی شۆک بوون کە یەمەنییەکان فڕۆکەی مەوداپێوەیان هەیە کە دەتوانێت بگاتە پێتەختی وڵاتانی دوژمن.

لە لایەکی ترەوە لیستێک لە ئاماندەکانی یەکینەکامی یەمەن و هێزی ئاسمانی ئێمە بۆ شەڕ پێک هاتووە؛ لەم پێوەندیەدا زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی دوژمن بینرا و ناسێندران کە زیاد کرا بە ئەو لیستە و دەتوانین بە فەرمانی فەرماندەیی لە کاتێکی شیاودا بیانکەینە ئامانج.

لە ئەو ئامانجانە بنکەی فەرماندە سەربازییەکانی سعوودی و ئیماراتییە کە بۆ هێزەکانی ئێمە بە تواوەتی رەوایە. ئەوبنکانە بە پێی قسەی سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بەس لە یەمەن نییە بەڵکوو تا ڕیاز پێتەختی سعوودی و ئەبووزەبی پێتەختی ئیمارات درێژەی هەیە.

ئایا هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سعوودی و هەڕەشە لە سەر ئیماراتییەکان بە کردنە ئامانج، کاریگەری هەبووە لە سەر دوژمن؟

کاتێک کە فڕۆکەکانی ئەمریکی –سعوودی-ئیماراتی بریتی لە شەڕکەر، ناسینەوە و ئاپاچی لە ئاسمانی یەمەن هاڕەیان دەهات و وەحشیانەترین جەنایەتەکانیان دەکرد بەرانبەر خەڵکی یەمەن، هیچ هێزێک نەبوو بۆ ڕێگریان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بنکەکانی ناسراو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش سەرەنجیان بە ئەو بابەتە نەدەدا.

لە ئەو دۆخە خەڵکێکی گەورە لە یەمەن بوون کە لە دەمارەکانیان، گەورەیی و ئیمان هەبوو و ڕەنجی ئەو نەتەوە زوڵم لێکراوەیان بە گیان کڕیبوو و بەرگریان لێوە کرد. ئەو لە هەموو ڕێگاکانەوە هەوڵیان داوە بۆ تۆڵە سەندنەوە و بە پشتی خودا تەاوی لەمپەرەکانیان تێپەڕاند و جیهازاتی نوێ و پێشکەوتوویان بۆ ڕێگری لە دەست درێژی دوژمن داهێنا و بەرهەمیان هێنا.

کاتێک کە خودا ئامانجی سەربازەکانی خۆیی زانی، رێگای پیشکەوتن و داهێنانی چەکی لە چەندین بەش لەوانە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە شێوەی جیاوازی بۆ ئەو سەربازانە خۆش کرد. بەشێک لە ئەو فڕۆکانە کاری ناسینەوە و بەشێکیان کاری هێرشیان هەیە. هەر ئەو پرسەش دوژمنی شۆک کردووە و تووشی ناهوێدی و شکستی دەروونی بوون؛ چلۆن نەتەوەیەک وەکوو یەمەن کە لە زەوی و ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ دراوە، ئاوەها دەستکەوتێکی دەست خستووە.

ڕێگای بەرەو پێش چوون بۆ بەرخۆدان لە بەرانبەر دوژمن چۆن لێک دەدەنەوە؟ چ ئامانجێکتان هەیە بۆ شۆک کردنی سعوودی و هاوپەیمانەکان؟

شۆک کردنی دوژمنان لە کات و شوێنی شیاوی خۆی بەهێز و چرەنووس ساز دەبێت. قسەی شۆک کردن ناکەین ئەوە دادەنێین بۆ گۆرەپانی شەڕ.

چ ئامانجێک لە پشتی کشانەوەی سەربازانی ئیمارات لە بڕێک لە ناوچەکانی یەمەن هەیە؟ ئایا ئەوان نیگەرانی هێرشی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر ئەبوزەبی و دۆبەین؟

بڕیاری ئیمارات بۆ کشانەوە، لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە درا و ئەوە لە ئێمە شاردراوە نییە کە بەشداری ئیسرائیل لە دەستێوەردان لە یەمەن پرسێکی ئاشکرایە و ناتوانن بیشارنەوە؛ بە تایبەتی پاش ئامادە بوونی خالید یەمانی وەزیری دەرەوەی هەڵاتووی مەنسوور هادی لە پاڵ نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی وەرشۆی لەهستان.

لە لایەکی ترەوە قسەی بەرپرسانی ئیسرائیل بە تایبەتی قسەکانی سەرۆک وەزیرانەکەی لە مانگەکانی دەستپێکی هێرشی دوژمنان لە سەر ئەوەی کە تەنگەڵانی بابولمەندەب لە دۆسیەی ناڤۆکی ئێران بۆ ئاسایشی ئێمە مەترسیدارترە، نیشانی ئەو بابەتەیە. کەواتە هەر جۆرە دەستکەوتێک بۆ سوپا و کومیتە خەڵکییەکان خەسارێکی بنەرەتی لە دوژمنی ئیسرائیلی وەکوو بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانە. ڕژێمی سعوودی و ئیماراتی بەس ئامێرێکن و ئاکامی کارەکانی خۆیان دەبینن.

News Code 27587

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =