بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار غوڵامڕەزا جەلالی سەرۆکی ڕێکخراوی پەدافەندی ناهۆکارمەندی وڵات ئەوڕۆ (سێشەممە) لە کۆڕبەندی بەڕێوەبەرانی گشتیی پەدافەندنی ناهۆکارمەندی پارێزگارانی وڵات لە هۆڵی پێغەمبەری مەزن (سخ)ی وەزارەتی ناوخۆ، وتی: لە ساڵی ٩٨دا قۆناغێکی نوێمان لە هەڕەشەکان ئەزموون کرد و ڕەنگە دوای بەرەڤانی پیرۆز هیچکات وڵات لە دۆخێکی ئاوادا نەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا لە دۆخی ئێستادا ناوی ڕەمزیی ئاژاوەیە و ژارە بۆ وڵات، وتیشی: ئێمە لە ٥ ئاستدا لە گەڵ ئەمریکییەکان لە شەڕداین و لەمناوە لە ئاستی سیاسیدا ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرجام و ڕۆڵ دان بە ئەورووپییەکان هەوڵیان دا وڵات بخەنە سووچی ڕینگەوە، بەڵام بە سیاسەتی ژیرانەی نیزام و دەست پێکردنی کەم کردنەوەی بە ئەسپایی پابەندییەکان دوژمن دەستەوەستان مایەوە.
جەلالی ئاستی سەربازیی بە یەکێکی دیکە لە ئاستەکانی شەڕ لە ئەمریکا زانی کە تێیدا واشنتۆن یەخسیری پێشدەستیی ئێران بووە و ڕایگەیاند: ئەوان هەوڵیان دا بە میکانیزمی تۆقاندن و شەڕ لە دژی ئێران و ناردنی کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگر بۆ ناوچە ئێران ناچار لە دانوستان بکەن، بەڵام هەڵمەتی ڕاچڵەکێنەرانەی ئێران لە تەقاندنەوەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دژە ڕاداری ئەمریکی بە چەکی خۆجێی، تەواو ئەو هاوکێشانەی تێک دا و بووە هۆی پاشەکشێی دوژمن.
سەرۆکی ڕێکخراوی پەدافەندنی ناهۆکارمەندی وڵات بە بیرهێنانەوەی دەست بە سەرداگیرانی نەوتهەڵگری ئێرانی لە تەنگەلانی جەبولوتارق لە لایەن بەریتانیا و لە بەرامبەردا ڕاگیرانی نەوتهەڵگری یاسابەزێنی بەریتانیا لە لایەن ئێران لە تەنگەلانی هورمۆز، جەختی کرد: هەنگاوی بەرامبەر و بەهێزی ئێران، کۆتایی بە ئیمپراتووریای بەریتانیا لە دەریاکاندا هێنا.
بۆچوونی ئێوە