پرسی کوردەکان بە ئاسانی لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەر دەبێت

جانان کفرانچی ئوغڵوو، سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا جەهەپە لە پارێزگای ئەستەنبۆڵ لە لیدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی کوردەکان لە تورکیا وتی: پرسی کوردەکان دەتوانێت بە ئاسانی لە پەرلەمانی تورکیا چارەسەر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دیوار، جانان کفتانچی ئوغڵوو، سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا (جەهەپە) لە پارێزگای ئەستەنبۆڵ لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی کوردەکانی تورکیا، وتی: کاتێک کە ڕەوتی دانوستانی ئاشتی کورد-تورک دەستی پێکرد کەماڵ قڵیچدار ئوغڵوو ڕێبەری جەهەپە جەختی کردبووە سەر دوو پرسی کوردەکان.

ئەو وتی:  کەماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ  پێشتر ڕایگەیاندبوو:"بۆ چارەسەری پرسی کوردەکان وەکوو سەرۆکی جەهەپە ئامادەی ڕیسک کردنم و تەنانەت ئەگەر ژیانی سیاسیشم لەدەست دابێت ئامادەی ئەنجامی کارێکم ".

وتیشی: ڕێک لەو کاتەدا بوو کە ئەدرۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی دابووەوە " پێویستمان بە ئەنجامی هیچ کارێک لە لایەن تۆوە نییە".

جانان کەفتانچی ڕایگەیاند کە دووهەم ڕستەی قڵیچدار ئوغڵوو کە گرینگتریش بوو بەم شێوە بوو: " پرسی کوردەکان ئەبێ  لە ناو پەرلەمانی تورکیا چارەسەر بێت". واتای ئەو قسە چی بوو: پەرلەمان شوێنی نوێنەرایەتی گەلە. ناوی هەر شتێک بنرێت پرسی کوردەکان پرسێکە کە بە باس کردنی لە پەرلەمان و پێکهێنانی کۆمیسیۆن بە ئامادە بوونی نوێنەرانی خەڵک، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مرۆڤە ژیرەکان بە ئاسانی دەتوانێت چارەسەر بێت.

ئەوەشی وت کە ئەنجامی دوایین هەڵبژاردن نیشاندەری ئەو پرسەیە، هاوپەیمانیەک کە وەکوو هاوپەیمانی دیمۆکراسی ناوی لێدەبرێت ڕێک نیشانی دەدات کە دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین. ئەگەر ئێوە یاسای بنەڕەتی نوێ دابنێن و بۆ چارەسەری پرسەکانی کورد لە تورکیا بە تایبەتی پرسەی کوردەکانی ئەو وڵاتە بە ئیرادەی گەل بوستێنی پێویست دروست بکەن دڵنیا بن کە لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەر دەبێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە هاوپەیمانی دیمۆکراسی وتی: چی دیکە هاوپەیمانی نەتەوە نەماوە و هاوپەیمانی دیمۆکراسی پێک هاتووە. پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپەش لە ئەو هاوپەیمانییە بە تواوەتی پاڵپشتی کردووە. چەپەکان پاڵپشتی باشیان لێ کردووە و تەنانەت پارتی سەعادەتیش پاڵپشتی کردووە. ئێستا ئەگەر بتوانین لە بەشی لایەنگران پارتێکی یەکگرتوو پێک بهێنین لە ئەو کاتەیە کە تەواوی مرۆڤەکان لە ژێر چەتری یەکسانی و بەرابەری کۆ دەبنەوە و ئەو پرسەش بمانەوێت و نەمانەوێت لە پەرلمان خۆی نیشان دەدات.

News Code 27546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =