کاردانەوەی بریتانیا بە ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کاردانەوەی بە ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە، نیشان دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیووز، جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە کاردانەوەی بە ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئەم وڵاتە رایگەیاند کە نیگەرانن لەم بابەتە.

 لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیادا هاتووە: لەندەن ڕاگرتنی نەوت هەڵگرەکەی لە لایەن ئێرانەوە ئیدانە دەکات و  لە هەوڵی وەرگرتنی زانیاری زیاتردان.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لێژنەیەکی باڵای دەوڵەتی بریتانیا بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە کۆدەبنەوە.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە هیچ فەرمانبەر یان خزمەتکاری ناو ئەو پاپۆڕە هاووڵاتی بریتانیایی نین.

 جرمی هانت هەروەها زیادی کردووە کە باڵوێزی وڵاتەکەی لە تاران خەریکە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکات بۆ ئازادکردنی فەرمانبەرانی ناو ئەو پاپۆڕە.

بریتانیا دوو حەوتە لەمەوپێش نەوت هەڵگرێکی ئێرانی لە جەبولتارێق ڕاگرت.

News Code 27499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =