بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرتەسک کردنی زەریف لە میانەی سەفەری بۆ نیۆیۆرک، ڕایگەیاند: پەمپێئۆ نیگەرانە لە کاریگەیی سەفەرە کارییەکانی زەریف لە سەر ڕای گشتیی ئەمریکا و جیهان.
وتەبێژی وەزرەتی دەرەوە وتیشی: بێ گومان داسەپانی تەنگەژەی ئامادەبوون و هاتوچۆ لە هەندێک لە شەقامەکانی نیۆیۆرک هیچ کاریگەرییەک لە سەر پلانی کاریی زەریف دانانێت.
ناوبراو جەختیشی کرد: زەریف پێشتریش هەر لە مەودای نێوان بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران و شوێنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هاتوچۆدا بووه و دیدار و دیمانە و وتاردانەکانی هەر لەو شوێنانەدا ئەنجام داوە.
بۆچوونی ئێوە