چیرۆکی مووشەکە دژە فرۆکەکانی حزبوڵڵای لوبنان

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە دوو ڕاچڵەکاندنی ستراتژی لە بواری سەربازی بۆ کۆمەڵگای سەربازی و هەواڵگریی رۆژئاوا و بە تایبەت زایۆنییەکان، ساڵوەگەری شەڕی ٣٣ رۆژەی بەرز نرخاند.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: ۱۳ ساڵ لە پاش شەڕی ٣٣ رۆژەی لوبنان سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە پەیامێکدا، یەکێک لە ئاڵۆزترین وەڵامەکانی بە هەڕەشەگەلی ئەم دواییەی نەتانیاهۆ سەبارەت بە بەکار هێنانی فرۆکەی سەربازیی پێشکەوتووی وەک ئێف ٣٥ بۆ هێرشی خاڵپێکی بۆ سەر هەندێک ناوەندی ناڤۆکیی ئێران، دایەوە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لەو پەیامەدا ئاماژەی بە ٦ گۆڕانکاریی سەربازی و بەرچاوی حزبوڵڵا کرد کە بریتین لە:

١- دەسەڵاتی حزبوڵڵا لە بواری هێرش کردن بە ڕادەیەکی زۆر بەرزتر بۆتەوە. لە شەڕەکانی داهاتوودا زیاتر ناو و باسی یەکەی ڕزوان و کەتیبەکانی عەباس دەبیستن.

٢- لە بواری چەکدا پێشکەوتەتر و لە بواری مووشەکیدا خاڵپێک‌تر لە ڕابردووین و هەروەها لە باری ژمارەی چەکەوە بۆ هەڵسەنگاندن لە گەڵ ١٣ ساڵی ڕابردوو نابین.

٣- بەرز بوونەوەی هوشیاری و ئاگاداری هەواڵگرانە، نە تەنیا لە ئاستی زەوینی، بەڵکوو لە ئاستی ئاسمانی و دەریاییش بە سەر ڕژیمی زایۆنیدا.

٤- کەرتی قەراغ دەریایی ڕژیمی زایۆنیمان لە ژێر چنگندایە کە بریتییە لە؛ یەکەمین شارۆچکە واتە نتانیا تا شاری ئەشدوود لە رێگەیەکدا بە درێژایی ٧٠ کیلۆمەتر و پانایی ٢٠ کیلۆمەتر بە ڕووبەری ١٢٠٠ کیلۆمەتری دوو جا (تەواو ناوەندگەلی دەوڵەتی ئیسرائیل و لەوان فرۆکەخانەی بێن گوریەن و هومارگەلی چەک و چۆڵ و کارخانەی پێترۆکیمیا و بەندرەکانی تەلئاڤیڤ و ئەشدوود لەو پێگەدان). بە کورتی دەکرێ بلێین شەڕی داهاتوو هاوکاتە لە گەڵ لە ناوچوونی بەربڵاوی ئیسرائیل. ناوچەی وێران کراوەش بە دڵی ئیسرائیل دێتە ئەژمار.

٥- توانستی گرتنی سەرزەوینی و وەرگرتنەوەی ناوچەگەلێک لە فەلەستینی داگیرکراوە و لەوان شوێنە یەکلاکراوەکانی ناوچەی گرینگی جەلیل.

٦- گرینگتر لەو هەمەموو بژێرەکانی سەرێ قسە لە ئەگەری بەهرەمەند بوون بە مووشەکگەلی دژە فرۆکەییە.

لەمناوە بژێرەی شەش  سەرەکی‌ترین ڕاچڵەکێنەر و پرسی گوماناویی ستراتژی سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ کۆمەڵگای سەربازی و هەواڵگریی ئیسرائیل دێتە ئەژمار کە ڕوون کردنەوەی خوارێ لەبارەیەوە پێویستە:

ئا، سەرەکی‌ترین ڕاسپاردەی کۆمەڵگەی هەواڵگری و سەربازیی ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی شەڕی سووریا، پێشگری لە گواستنەوەی مووشەک یان لەوە گرینگتر تەکنۆلۆژیای مووشەکگەلی پێشکەوتە بە حزبوڵڵا بووە. لە ماوەی ئەم ساڵانەدا ڕژیمی زایۆنی، هەرچی شوێن یان کاروانی شیمانەیی بۆ گواستنەوەی مووشەک بە حزبوڵڵا بووە، کردوویەتیە ئامانج. کەواتە یەکەمین پرسیار بۆ کۆمەڵگای هەواڵگری و سەربازیی جیهان ئێستە ئەوەیە کە ئەو مووشەکگەلە پێشکەوتە دژە فرۆکەیانە چۆن گەیشتۆتە دەست حزبوڵڵا؟

ب، ئیسرائیل لە ساڵانی ڕابردوو هەرکات لە بواری دەریایی و بە تایبەت سەربازییەوە کەم هێناوە، بە هێرشی قورسی ئاسمانی بە فرۆکە پێشکەوتەکانی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی داوە. کەواتە لەوە بە دوا نوێترین پرس لەبارەی چارەنووسی شەڕی داهاتوو ئەو ڕستەی سەید نەسروڵڵایە کە دەڵێ: چیتر هێزی ئاسمانی چارەنووسی شەڕ دیاری ناکات! بە واتایەکی دیکە حزبوڵڵا توانیویە - وەک ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا دەڵێ – دوا بژێرەگەلی سەرکەوتوویی سەربازی ڕژیمی زایۆنی بە تەواو مانا لاواز بکات.

ج، بەڵام ڕەنگە یەکێک لە ئاڵۆزترین پەیامەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا وەڵامێک بێت بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە بەکار هێنانی فرۆکەی سەربازیی پێشکەوتەی وەک ئێف ٣٥ بۆ هێرشی خاڵ‌پێکیی هەندێک لە ناوەندەکانی ناڤۆکیی ئێران. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕژیمی زایۆنی گەلی جار جەختی کردبوو کە بە بێ پاڵپشتیی ئەمریکا دەتوانێ وەک هێرشە پێشووەکانی بۆ سەر چەندین ناوەندی ناڤۆکیی سووریا، بە فرۆکە جەنگییەکانی خۆی ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئێرانیش بکاتە ئامانج. بەڵام ئێستە سەید حەسەن نەسروڵڵا بە پەیامی خۆی ئاوی ساردی بە سەر نەتانیاهۆدا کرد و لە سەرودەمی پاگەندەی نوێێ بۆ هەڕەشەی ئاسمانی، بە شێوەی ستراتژی تێی گەیاند کە لە ئەگەری پێویستدا دەتوانێ بەر لە گەیشتنی فرۆکەکان بە خاکی ئێران، بیانخاتە خوارێ. هەڵبەت کاتێک کە ئێران خۆی دەتوانێ گەورەترین فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دژە ڕاداری بە سیستەمی خۆجێی خۆی ببینێ و بیپێکی، ئیتر چ جای فرۆکەگەلی ئیسرائیلییە کە بگەنە ئاسمانی ئێران؟!

News Code 27395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =