ببمە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەگەڕێمەوە سەر بەرجام

بەربژێری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ ڕایگەیاندووە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت دەگەڕێتەوە سەر بەرجام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، جۆ بایدن جێگری باراک ئۆباما و لە بەربژێرەکانی پارتی دیمۆکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ ی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر سەربکەوێت لە ئەو هەڵبژاردنە، وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە سەر بەرجام.

بایدن وێڕای ڕەخنە لە ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام تۆمەتگەلێکی دژی ئێران لە ژێر ناوی " چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکان لە ناوچەکە" هێنایە ئاراوە و پاگەندەی ڕووبەڕوو بوونەوەیانی کرد.

جۆ بایدن تەنیا بەربژێری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نییە کە بەڵێنی گەڕانەوە بۆ سەر بەرجامی هێناوەتە ئاراوە و پێشتریش بڕێک لە بەربژێرەکان بە تایبەتی لە نیوان دیمۆکراتەکان بەڵێنی گەڕانەوە بۆ سەر بەرجامیان هێناوەتە ئاراوە و بڕیاری دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ ئێرانیان بردووەتە ژێر پرسیارەوە.

News Code 27371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =