بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: بەرپرسایەتی یەکینەکانی سنوورەوانی دەریایی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لە بواری سنوورە دەریاییەکانی ئێرانی ئیسلامی گرینگایەتی زۆری هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە شوێنگەی هەستیاری ئێران لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: ئێران بە هۆی شوێنگەی ژێئۆپۆلیتیکییەوە لە گەڵ ١٢ وڵات سنووری ئاوی هەیە و بەم پێیە زەروورییە یەکینەکانی سنوورەوانی ئێران توانایی زۆریان بۆ بەڕێوە بردنی ئەرکی مەترسیداری خۆیان هەیە و ڕێکخراوی پیشەیی دەریایی وەزارەتی بەرگری بە تەواوی هێزی خۆیەوە ئامادەیە سنوورە ئاوییەکانی خۆی بپارێزێت.
ئەمیر حاتەمی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی هێزی دەریایی بریتانیا لە ڕاگرتنی نەوت هەڵگری ئێرانی، وتی: ئەم ڕۆژانە هەوڵێکی هاندەرانەی دەوڵەتی بریتانیا لە جەبەلوتارێقمان بینی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو هەوڵە دژی یاسا نێودەوڵەتی و بەڵێنەکانی وڵاتانی ئەورووپی لە بەرجامە و جۆرێک دزی دەریاییە و ئێمەش قبووڵی ناکەین.
بۆچوونی ئێوە