بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێدپرێس، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە بڕایری ئێران لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی ئورانیۆمی پیتێندراوی خۆی بە پێی مادەکانی ٢٦ و ٣٧ بەرجام، بە بێ ئاماژە بە بێ بەڵینییەکانی ئەورووپا لە کردەیی کردنەوەی بەڵینەکانیان لە بەرجام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە نیگەرانی ئەو پرسەیە.
وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بارەوە وتی کە ئاوەها کارێک یارمەتی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و سوود بردنی خەڵکی ئێران لە ئەو ڕێککەونە نادات.
ناوبراو زیادی کرد: پێویستە تەواوی پرسەکانی سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بەکارهێنانی میکانیزمیەکانی بەرجام لێک بدرێتەوە.
شیاوی باسە، ئێران نەک بە مەبەستی پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی؛ بەڵکوو بە پێی مادەکانی ٣٦ و ٣٧ ی ئەو ڕێککەوتنە بڕیاری داوە کە بەڵێنەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کەم بکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە