سکاڵای ئێران لە ئەمریکا ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە

جێگری مافی وەزارەتی دەرەوە وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا سکاڵای دەست درێژی فڕۆکە ئەمریکییەکە بۆ سەر خاکی ئێرانی بردووەتە ئەنجومەنی ئاسایش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەت، غوڵام حسێن دێهقانی جێگری مافەوانی وەزارەتی دەرەوە وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا سکاڵای دەست درێژی فڕۆکە ئەمریکییەکە بۆ سەر خاکی ئێرانی بردە ئەنجومەنی ئاسایش.

لایەنی ئەمریکی پاگەندە دەکات کە ئەو فڕۆکە نەچووەتە ناو هەرێمی ئاسمانی ئێران کە ئاڵبەت هەرگیز ناتوانێت ئاوەها پاگەندەیەک بسەلمێنێت چونکوو ئەو فڕۆکە پاش تێکشکان لە خاکی ئێران کەوتە خوارەوە.

دێهقانی بە ئاماژە سکاڵای ئێران بە بۆنەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە لای دیوان دادی لاهەش وتی: ئەو دیوانە لە بڕیارێکی کاتیدا گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بە تایبەتی لە بواری خۆراک و دەرمانی ئیدانە کرد.

بە پێی ئەو بڕیارە ئەمریکا ئەبێ لە بواری گواستنەوە و هاتوچۆی دارایی ئێران بە تایبەتی لە بواری دەرمان ئاسانکاری بکات لە حاڵێکدا کە ئێستا لە کردەوەدا ئەمریکا بە زیاترین گوشار لەو بوارەوە کار دەکات.

News Code 27165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =