یانەی دەفی ئێران لە شاری سنە دەکرێتەوە

یانەی دەفی ئێران ١٢ پووشپەڕی ئەمساڵ لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد لە سنە دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی دەف ژەنانی کۆنی کوردستان بەشێک لە بەرنامەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد دوانیوەرۆی سێشەممە لە مزگەوتی لەقا خانمی شاری سنە بە ئامادە بوونی هونەرمەندان، ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری و کۆمەڵێک لە ئەندامانی شوورای ئیسلامیشاری سنە بەڕێوە چوو.

بیژەن کامکار، مەنسوور مورادی، عەلائەدین یاسینی، ئەحمەد خاک تینەت، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی خانووی دەفی ئێرانیان پێک هێنا.

بیژەن کامکار لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا کە لە گەڵی ئەنجام بوو، وتی: هۆی خۆشحاڵیە کە پاش چەندین ساڵ دەبینین خانووی دەفی ئێران لە شاری سنە کە شوێنی سەرهەڵدانی ئەو ئامێرەیە، دەکرێتەوە.

سەرۆکی کومیتەی تەشریفاتی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کوردیش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ١١ ی پووشپەڕی ئەمساڵ سنە میوانداری ئەو کۆنگرەیەیە، وتی: ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمی پێش کردنەوەی خانووی دەفی ئێرانە کە بە هەوڵی کۆمەڵێک لە گەورەکان و بە ئەزموونەکانی ئەو بوارە بەڕێوە چووە.

ئارش حسێن پەناهی زیادی کرد: ڕێوڕەسمی کردنەوەی بە فەریمی کردنەوەی ئەو خانووە لە ڕۆژی بەڕێوە چوونی کۆنگرە و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی وڵات و پارێزگا ئەنجام دەبێت.

ناوبراو وتیشی: جگە لە کردنەوە یانەی دەف، ئێلێمانی دەفیش لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی شاری سنە ڕوونوێنی دەکرێت.

News Code 27121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =