کۆلیژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش کرایەوە

کۆلیژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنکەی قیام(کوشکی نوسرەت قوم) کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتیەکانی ئەرتەش، ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆلیژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش بە ئامادە بوونی ئەمیر سەرتیپ موحەمەد حسێن دادڕەس، جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمیر سەرتیپ فڕۆکەوان عەزیز نەسیرزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە شوێنی بنکەی ئاسمانی قیام(کوشکی نوسرەت قوم) کرایەوە.

لە ئەو ڕێوڕەسمە ئەمیر سەرتیپ دادڕەس وێڕای سەردان لە بەشە جیاوازەکانی کۆلیژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوانە، گوردانی گەشت، گرووپی هێشتنەوە و بووژانەوە، ڕەوتی پەروەردەی فڕۆکەوانی لە ئەو بنکەیەی لێک دایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزی ئاسمانی ئەرتەش وەکوو یەکەم هێز لە ئاستی هێزە چەکدارەکانە کە کۆلیژی لێزانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکاتەوە.

کۆلیژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی بە ناوی شەهید عەباس ئەکبەری ناو نراوە و ئامادەی وەرگرتنی خوێندکاران لە هەر چوار بەشی هێزەکانی ئەرتەشە.

News Code 27110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =