بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئەوڕۆ (دووشەممە) ئیدعای کرد: تاران یان دەبێ لە سەر میزی دانوستان دانیشێت و یان دەبێ سایەدی ڕووخانی ئابوورییەکەی بێت.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەوبارەیەوە بە خستنەڕووی پاگەندەی چەواشەکارانە، ئیدعای کرد: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا زۆر حەز بە دانوستان لە گەڵ ئێران دەکات. واشنتۆن پێشوازی لە چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران دەکات؛ بەڵام سەرەتا تاران دەبێ لە گەڵ ئەمریکا ڕێک کەوێت.
برایان هۆک ئاماژەی بەوەش دا: لە میانەی سەفەرم بۆ ٤ وڵات و لە ماوەی دانیشتنەکان لە بەستێنی کەنداوی فارس، زانیاریگەلی ناپۆلێن کراوەمان لە گەڵ لایەنەکانی بەرامبەر ئاڵوگۆڕ کرد و بۆچوونەکان سەبارەت بە هەڕەشەیەک بە ناوی ئێران تاوتوێ کرا.
ناوبراو ئیدعایشی کرد: ئەوڕۆکە ئێران کەوتۆتە ژێر سەخڵەتترین هەڕەشەگەلی ئابووری و ئەگەر تاران درێژە بەو هەڵوێستانەی بدات، تێچووەکەی دەداتەوە.
Your Comment