AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢ ١١:٠٣

پەمپێئۆ:

ئەمریکا لە کاتی خۆیدا لە گەڵ ئێران هاوکاری دەکات

 ئەمریکا لە کاتی خۆیدا لە گەڵ ئێران هاوکاری دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێرانی بە وەرگرتنی ڕوانگەی نادیپلۆماتیک تۆمەتبار کرد و پاگەندەی کرد بە چارەسەری ئەو پرسە، ڕێگای هاوکاریش دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد ڕێگای گوشاری ئابووری دژی ئێران مادامێک کە تاران توندوتیژی نەناوەتە لاوە و لە گەڵ هەوڵە دیپلۆەماتەکانی واشنتۆن هاوڕێی نەکات؛ درێژەی دەبێت.

ناوبرو لەم بارەوە پاگەندەی کرد: ئەمریکا کاتی خۆی کە بگات ئامادەی هاوکاری لە گەڵ ئێرانە. هەر کات تاران بڕیار بدات کە توندوتیژی بنێتە لاوە و دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی وەڵام بداتەوە؛ دەزانێت کە چۆن لە گەڵمان پێوەندی بگرێت.

پەمپئۆ هەروەها پاگەندەی ئەم دواییەی دەوڵەتی واشنتۆن لە سەر دەستێوەردان لە ڕووداوی هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان لە دەریای عومانی دووپات کردەوە و پاگەندیە کرد کە تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە ئاوە نیودەوڵەتییەکان ڕووی داوە.

ئەو پاگەندە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران دەڵێت فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە پاش بەزاندنی هەرێمی نیشتمانی و بە دوای هۆشدارەکان تێکشکاوە.

News ID 27065

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha