ئێران و ئەمریکا شەڕ ناکەن/ ئەمریکا ئەبێ هەڵەکانی  قەرەبوو بکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: بێ گومان لۆژیک و گفتوگۆ لە گەڵ ئەم دەوڵەتەی ئەمریکا بی ئەنجامە، دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا شێوەیەک لە پێوەندی خۆی لە گەڵ دەوڵەتەکانی تری پێناسە کردووە کە تەنانەت ڕەحم بە هاوپەیمانەکانی خۆشی ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەرپرسانی باڵای ئاسایشی جیهان لە شاری ئۆفای ڕووسیا لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەری سپۆتینکی ڕووسیا سەبارەت بە لێکدانەوەی خۆی لە دەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی نوێنەرانی باڵای کاروباری ئاسایشی وڵاتەکان لە شاری ئۆفای ڕووسیا بە تایبەتی لە دۆخی ئێستای ناوچەکە وتی: لە ئەو کۆبوونەوە باسی سەرەکی هەڕەشە هیبریدییەکان بوو. ڕاستی ئەوەیە کە ئەمڕۆ ئەوەی لە بواری نەرم و سەخت ئەگەری بەکارهێنانی دژی نەتەوە سەربەخۆوەکان هەیە، بە شێوەیەک کە وەکوو ئامێرێکی هەڕەشە لە لایەن ئاڵۆزکەرەکانی جیهان و لە سەروویانەوە ئەمریکا بەکار دەهێنرێت.

شەمخانی لە درێژەدا وتی: ئەمریکا لە بەر ئەوەی کە بە شێوەی تاک لایەنە لە بەرجام چووتە دەرەوە و بەڵێنەکانی خۆیی ژێر پێ ناوە و گەمارۆی نایاسایی دژی ئێران سەپاندووە، بە بگەڕێتەوە سەر خاڵی دەستپێک و هەڵەکانی خۆی قەرەبوو بکاتەوە و ئەو ڕەوتەش پێویستی بە ناوبژیوانی نییە.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: وڵاتێک کە ئەبێ سووریا چۆڵ بکات ئەمریکا چونکوو بنەڕەتی بوونی لە سووریا نایاسایی و ناڕەوایە.

شەمخانی سەبارەت بە ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران وتی: ئێران و ئەمریکا ناگەنە شەڕ، چونکوو هۆکارێک بۆ شەڕ بوونی نییە.

News Code 27030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =