بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پی یو کەی میدیا، ئەم بەرهەمە كۆی حەوت كتێبە لە یەك كتێبداو گرنگترین ئەو سەرچاوەو كتێب و زانیاری و وێنەو ئاوازو شیعرو نۆتانە لە خۆدەگرێت كە تا ئێستا لەسەر زیرەك نووسراونەتەوەو ئامادەكراون.
ئەم کتێبە هەم ژیان و هەم بەرهەم و هەم شێعر و نۆت و ئاوازەكانی بەشێك لە رووبارە دەوڵەمەندە هونەرییەكەی زیرەك لە خۆدەگرێت .
ئەم كتێبە ۱۰۸۰ لاپەڕەی قەبارە گەورەیەو بە دیزاینێكی ناوازەو بەرگی موجەلەد چاپكراوەو لە رۆژی ۲۶/۶/۲۰۱۹ كە ساڵڕۆژی كۆچی حەسەن زیرەكە لە سەرای سلێمانی بڵاودەكرێتەوە.
كتێبەكە چەند نووسەرو ئەكادیمی و هونەرمەندێك بەشدارن تێیداو لە لایەن نووسەرو رۆژنامەنووس مەریوان مەسعود ئامادەو سەرپەرشتی كراوە.

نووسەرو ڕۆژنامەنووس مەریوان مەسعود كتێبی (حەسەن زیرەك، چریكەیەك بۆ شادی) بڵاوکردەوە کە یەكێكە لە كتێبە ناوازەو دەوڵەمەندەكان لەسەر زیرەك.
News Code 27001
بۆچوونی ئێوە