AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٨ ٠٩:٥٤

ڕوونکردنەوەی پێنتاگۆن سەبارەت بە ناردنی ١٠٠٠ سەرباز بۆ کەنداوی فارس

ڕوونکردنەوەی پێنتاگۆن سەبارەت بە ناردنی ١٠٠٠ سەرباز بۆ کەنداوی فارس

پێنتاگۆن لە کاردانەوە بە هەواڵی ناردنی سەربازانی ئەمریکی بۆ کەنداوی فارس، ناردنی ئەو سەربازانەی بۆ پاڵپشتی لە بەرژەوندییەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، پاتریک شاناهان سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ ناردنی سەربازی ئەمریکی زیاتر بۆ کەنداوی فارس ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە دوای شەڕ لە گەڵ ئێران نییە و بڕیاری ناردنی سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە مەبەستی دەستەبەر کردنی تەندروستی سەربازان لە ناوچەکە و پاڵپشتی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانە.

بە وتەی سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئیزنی ناردنی ١٠٠٠ سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە مەبەستی بەرگری دەرکراوە و ئەو کارە بە خواستی فەرماندەیی ناوەندی و پێشنیاری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و ئاڵبەت بە گفتوگۆ لە گەڵ کۆشکی بووە.

شاناهان لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران لە سەر ڕوانگەی دوژمنکاری هێزە ئێرانییەکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئێمە لە ناوچەکە جەختی کرد.

News ID 26992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha