بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، خاتوو ماریل دوسارنز سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەکییەکانی مەجلیسی نەتەوەیی فەڕەنسا کە لە سەرووی لێژنەیەکی پەرلەمانی سەردانی ئێرانی کردووە، لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە دیدار و گفتوگۆی کرد.
جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئەو دیدارە وتی: شەڕی ئابووری ئەمریکا دژی ئێران، ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج و هۆی ئاڵۆزی ناوچەکەیە. بەرجام تەنیا ئەزموونی سەرکەوتووی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکان لە رێگای دانوستانەوە لە ناوچە ئاڵۆزی ڕۆژاوای ئاسیایە و ئەمریکا بە چوونە دەرەوەی خۆی لە ئەو ڕێککەوتنە، دیپلۆماسی و چەند لایەنیی خستووەتە مەترسییەوە و ئەو ئەزموونەی بەرەو شکست بردووە.
خاتوو دوسارنز سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندییە دەرەکییەکانی فەڕەنساش لە ئەو دیدارە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە بەرجام پێشکەوتن و سەرکەوتنی دیپلۆماتیک دێتە ئەژمار، وتی: پاراستنی بەرجام گرینگایەتی زۆری هەیە و ئەبێ تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ پاراستنی بخەینە گڕ.
Your Comment