لێکدانەوەی ڕۆڵی چارەنووس‌سازی مەرجەعیەتی عێراق لە تێکشکاندنی داعش

پێنجەمین ساڵوەگەری دەرکرانی فەتوای مێژوویی "جیهادی کەفایی" لە لایەن ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای عێراق بیرهێنەرەوەی خاڵی گوهەرین لە وەدیهاتنی دەسکەوتە بە نرخەکانە کە لە سای ئەو فتوایە مسۆگەر بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – رامین حسێن ئابادیان: هەنگاونانە ناو پێنجەمین ساڵوەگەری دەرکرانی فەتوای مێژوویی "جیهادی کەفایی" لە لایەن ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بیرهێنەرەوەی خاڵی گوهەرین لە وەدی هاتنی دەسکەوت و سەرکەوتنە مێژوویی و بە نرخەکانە کە لە سای ئەو فتوایە مسۆگەر بووە.

هەر لەو پەیوەندییە، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی عێراق بە بۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەری دەرکردنی فەتوای پێکهێنانی حەشدی شەعبی و جیهادی کەفایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی ڕاگەیێندراوێکی بلاو کردۆتەوە و تێیدا ڕاگەیێندراوە: "ئەگەر عێراقییەکان پێکەوە هاوپەیمان ویەکگرتوو نەدەبوون و ڕیزەکانیان ڕێک نەخستبا و گرووپگەلی سیاسیش ناکۆکییەکانی نێوان خۆیان وەلاوە نەنابایە و ئەگەری هاوکاریی وڵاتی دۆست و برا نەدەبوو، سەرکەوتن بە سەر داعشدا هیچکات وەدی نەدەهات".

ئەحمەد سافی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی لە میانەی وتاری نوێژی هەینی لە کەربەلای پیرۆزدا خوێنەنەوە و ڕایگەیاند: لە رۆژی ١٣ی جوونی ٢٠١٤ واتە ٥ ساڵ لەوە پێش، لەم شوێنە پیرۆزە دەنگی مەرجەعی باڵای ئایینی و فتوای ناسراوەی بەڕێزیان سەبارەت بە زەروورەتی بەرگریی کەفایی دەرکرا و "خوازیاری ئەوە بوون کە ئەو عێراقیانەی توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە، بۆ بەرگری لە عێراق و گەل و پیرۆزییەکان لە بەرامبەر هێرشی تیرۆریستانی داعشی تەڤلی هێزە ئەمنییەکان بن؛ لە بەرامبەر ئەو داعشیانەی کە بەشگەلێکی زۆر لە پارێزگاکانی وڵاتیان داگیر کردووە و هەڕەشە لە بەغدای پایتەخت و پاریزگاکانی دیکەش دەکەن".

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: "پیاوانی ئازا و قارەمانی عێراقی لە پیر و گەنج بگرە هەتا چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی پاش بیستی ئەو فەتوایە بە دڵگەرمیی حەماسی و ورەی لە بن نەهاتوو، بە پەلە ڕوویان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ کرد و لە دەیان شەڕی قورس بۆ ماوەی ٣ ساڵ بە ئیرادە و ورەی قورس و قایم بەشدار بوون و لە پێناو رزگاریی هاووڵاتیانی خۆشەویست و لە خۆبوردوویی لە پێناو مەزارە پیرۆزەکان دەیان هەزار شەهید و دەیان هەزار بریندار و بەرکەتوویان ئاراستە کرد تا ئەوەی کە خواد منەتی لە سەر دانان و سەرکەوتنی بۆیان مسۆگەر کرد و وڵات لە چنگی تیرۆریستان رزگار بوو".

پاش دەرکرانی ئەو فەتوا مێژووییە بوو کە گرووپێک لە ژێر ناوی "حەشدی شەعبی" لە خۆبەخشانی جەماوەری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم پێکهات و پاش ئەوە زەبری کوشەندە لە هەیمەنەی تیرۆریستان و پاڵپشتانی انوچەیی و نێودەوڵەتیان درا. لە راستیدا پێکهاتنی ئەو گرووپە تەواو پیلانەکان بۆ لە ناو بردنی عێراق و زاڵ بوون بە سەر جێ جیی ئەو وڵاتەی پووچەڵ کردەوە. ئەوڕۆکەش حەشدی شەعبی وەک یەکێک لە گرووپگەلی دەستبەرکەری ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە بەشێک لە پێکهاتەی فەرمیی هێزی چەکداری ئەو وڵاتە دەناسرێ و ئەوە، تەنیا یەکێکە لە دەسکەوتە هەرمانەکانی فەتوای مەرجەعیەتی ئایینی عێراق.

کاتێک تەکفیرییەکانی داعش بە پاڵپشتیگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە دوای داگیر کردنی هەموو ناوچە ستراتژییەکانی عێراق بوون و بە تایبەت شاری مووسڵێان گرتبووە بندەستی خۆیان، لە ڕاستیدا دەرکرانی فەتوای مێژوویی جیهادی کەفایی لە جوونی ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن مەرجەعیەتی ئایینی عێراق هێڵی کۆتایی پێشڕەویی تەکفیرییەکان بوو و بە جارێک ڕەوتی زاڵ بوونیان بە سەر ناوچەگەلی جۆراوجۆری عێراق وەستا. ئەو فەتوا مێژووییە جگە لە وەدی هێنانی دەسکەوتە مەیدانی و بەرهەستەکان، گوشاری دەروونیی بەرفراوانیشی بە سەر تەکفیرییەکاندا داسەپاند، بە چەشنێک کە ئەوان چیتر نەیانتوانی وەک رۆژانی سەرەتایی هێرشی دڕندانەیان بۆ سەر عێراق، درێژە بە کاریان بدەن. 

هەر لەو پەیوەندییە، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد: فەتوای جیهاد کەفایی ئایەتوڵڵا سیستانی دەسپێکی کاردانەوەی یەکلاکەرەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشی بوو و ملیۆنان عێراقی کە بە دەنگی فەتوای مەرجەعیەتەوە چوو‌ن، لەمپەرێکی پتەویان بۆ پاراستنی عێراق پێکهێنا.

عەبدولمەهدی ڕاشیگەیاند: ئەو فەتوایە کە مێژوو بە پیتە ئاڵتوونییەکانی هەرمانی دەکات، خاڵی گوهەرینی گرینگ لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی بەربڵاوی گرووپی تیرۆریستی داعش و داگیرکردنی سێ پارێزگای خۆشەویست و ڕووبەرێکی بەربڵاو لە خاکی عێراق لە لایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوو. ئەو فەتوایە لە کاتێکدا دەرکرا کە داعش خەریکی نزیک بوونەوە لە بەغدا و هەڕەشە خستنە سەر شارە پیرۆزەکان بوو.

لە لایەکی دیکەوە، سەید عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەبارەت بەو پرسە دەڵێت: "لە حەرەمی پیرۆزی حسێنی (دخ) دەنگی هەق بیسترا هەتا وڵات لە پیلانێکی شۆم کە تیرۆریزمی داعشی لە پێناو جێبەجێ کردنی لە عێراق و تێوەگلاندنی سەرتاسەری ناوچە و پاشان جیهان بوو، رزگار کرد و ئەو حەقیقەتە مەزنەی بە جیهان سەلماند کە ئەو فەتوایە پیلانێکی وێرانگەرانەی ئاشکرا کرد و بووە هۆی گۆڕینی دۆخەکە و سەرکەوتنی عێراقییەکان. هەروەها هانی دان بۆ وەدی هێنانی سەرکەوتنی پەیتا پەیتا و ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکانیان لە بندەستی تیرۆریزمی کوێر".

هاوکات هادی ئامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق ڕۆڵی فەتوای مێژوویی جیهادی کەفایی ئایەتوڵڵا سیستانی لە زاڵ بوون بە سەر تیرۆریزمی داعشیی زۆر گرینگ زانی و وتی: "ئەگەر فەتوای مێژوویی ئایەتوڵڵا سیستانی و پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق نەدەبوو، بێ گومان ئەو وڵاتە لە ژێر هێرشی تەکفیرییەکان دەڕووخا".

بە گشتی، ئەوی ئاشکرایە ئەوەیە کە فەتوای مێژوویی "جیهادی کەفایی" لە رۆژی ١٣ی جوونی ٢٠١٤ زەبری کوشەندەی بە تەکفیرییەکان گەیاند. ئەو فەتوایە هەروەها ڕۆڵێکی گرینگ و چارەنووس سازی لە هاوڕیزی و یەکگرتنی ڕیزە جۆراوجۆرەکانی عێراقی بووە و لە شیعە و سوننەوە تا مەسیحی و ئێزدی شان بە شانی یەکتری بۆ شەڕی دژ بە تەکفیرییەکان ڕێک خست. ئەوڕۆکە تەواو چینەکانی عێراقی لە شیعە و سوننە تا مەسیعێ و ئێزدی تێکرا لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەگەر فەتوای جیهادی کەفایی ئایەتوڵڵا سیستانی نەدەبوو، ئەوڕۆ داعشییەکان بەردەوام بوون لە پاشاگەرادانیان لە عێراقدا و هەڕەشە بوون بۆ سەر تەواو وڵاتانی ناوچە.

ئێستا کە هەنگاو دەنێنە ناو پێنجەمین ساڵوەگەری دەرکرانی جیهادی کەفایی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عێراق، زیاتر لە جاران بایەخ و گرینگیی مێژوویی ئەو فەتوایە دەردەکەوێ. ئەو پرسە نیشان دەدا کە مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پاڵپشتێکی گەورە بۆ پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار؛ بە چەشنێک کە لە قۆناغە هەستیار و چارەنووس سازەکان، عێراق لە بەرامبەر هەڕەشەکان بەرەو سەرکەوتن رێنوێنی دەکەن.

News Code 26950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =