پەیوەندییەکانی تاران و مسکۆ بۆ سەقامگیریی ناوچە گرینگە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە بێ وێنەبوونی پەیوەندییەکانی تاران – مسکۆ لە بوارگەلی ئابووری، سیاسی و نێودەوڵەتیدا، وتی: تۆکمە و گەشەی ئەو پەیوەندیانە بۆ دوو وڵات و سەقامگیری و گەشەی ناوچە گرینگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئێوارەی ئەوڕۆ (هەینی) لە پەراوێزی نۆزدەهەمین لوتکەی سەرکردەی وڵاتانی ڕێکخراوی شانگهای لە بیشکەک و لە دیداری ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، بە ئاماژە بەوەی کە تاران و مسکۆ بەردەوام لە دانیشتنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە پەنای یەکترین، جەختی کرد: لە کاتێکدا کە ئەوڕۆکە دەستێوەردانی دەرەکی لە ناوچە و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا ئاستی خستۆتە بەردەم هەلومەرجی سەقامگیری و هاوکاریی لە ناوچەدا، تۆکمە و گەشەی پەیوەندییەکانی تاران و مسکۆ بۆ دوو وڵات و سەقامگیری و گەشەی ناوچە گرینگە.

ڕۆحانی هەروەها ڕایگەیاند: جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی دوو وڵات بە تایبەت لە بوارگەلی وزە و گواستنەوە ڕەوتێکی باشی بە خۆوە بینوە و بەڕێوەچوونی لیژنەی هاوبەشی هاریکارییەکان لە حەوتەگەلی داهاتوو خێرایی بەو ڕەوتە دەبەخشێت.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتی نایاسایی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکان جگە لە کشانەوەی نایاسایی لە بەرجام بە شێوەیەکی بێ پێشینە گەمارۆکانی خۆی بە سەر ئەو وڵات و کۆمپانیاگەلەی کە دەیانەوێ بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەچاو بکەن، دادەسەپێنێت.

ناوبراو لەبارەی بەرجام جەختیشی کرد: ئەگەر بەرژەوەندیی گەلی ئێران لە لایەن هاوبەشانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە دابین نەکرێت، ئەگەری گەڕانەوە بۆ خاڵی پێشوو لە ئارادایە.

ڕۆحانی لە درێژەدا وێرای نرخاندنی ڕۆڵ و پێگەی ڕووسیا لە تۆکمەکردنی بەرجام و ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی ئەورووپا، وتی: ئێران بەردەوام پاڵپشتی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە بووە و بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچە و هەروەها ئاراستە کردنی پەیمانی دەستدرێژی نەکردنی ناوچەیی ئەو ئیرادەی سەلماندووە و لەمناوە لە گەڵ ڕووسیا هاوکاریی زۆر باش و کارامان بووە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە تایبەت لە سووریا.

شایانی باسە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە، مەحموود واعزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری، ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزە، حیسامئەدین ئاشنا ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری و تاقمێکی دیکەی بەرپرسان لەو دیدارەدا حەسەن ڕۆحانی‌یان هاوڕێی دەکرد.

News Code 26927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =