بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سندووقی پاڵپشتی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یوونیسێف ئاماژەی کردە سەر دۆخی نالەباری دایکان و کۆرپەکان لە یەمەن.
لە ڕاپۆرتی یوونیسێف هاتووە کە بە هۆی لاوازی ئیمکاناتی دەرمانی و تەندروستی لە یەمەن، هەر دوو کاتژمێر دایکزیک و ٦ کۆرپە گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
یوونیسێف ڕایگەیاند: خزمەتگوزاری گشتی زەرووری لەوانە خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ پاڵپشتی لە دایکان و کۆرپەکان لە سەروبەندی لەناوچوونی تەواودایە و تەنیا سەدا ٥١ ی ناوەندە تەندروستی و دەرمانییەکان چالاکن و ئەو ناوەندانە لە گەڵ کەمبوونی دەرمان، جیهازات و هێز بەرەوڕوون.
بۆچوونی ئێوە