AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٠ ١٥:٢٥

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:

هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە هەڵبژاردنی نیچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی، وتەیەکی پێشکەش کرد.

حەلبوسی وتی: "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و هەڵبژاردنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا".

وتیشی: "ئێمە بەربەستمان لە پێشە و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەشێوەیەک هیچ کێشەیەک نەمێنێت، بۆ ئەمەش ئێمە پاڵپشتی دەکەین".

ئاماژەی بەوەشدا کە لە "ئێستا کوردستان بووەتە لایەنێکی بەهێز و دەتوانێت رکابەری وڵاتانی دراوسێ بکات.

حەلبوسی هیواشی خواست کە کێشەکانی نێوان هەولێر و دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە ڕۆڵی کارای سەرۆکی هەرێمی کوردستان چارەسەر بن.

News ID 26856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha