وڕاوەی جان بۆڵتۆن لە دژی ئێران

هاوکاتی داسەپانی گەمارۆگەلی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران، ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی پاگەندەی نوێی لە دژی تاران دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تویتەریی خۆیدا، پاگەندەی  کرد: ئێران پارەی خۆی بۆ دابین کردنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریزم و هەنگاوی تیرۆریستانە خەرج دەکات و ئەوە کێشەگەلی ئابووریی جیدی بە دواوە بووە کە لەوەش خراپتر دەبێ. سەرۆک کۆماری [ئەمریکا] ئەو دەرفەتەی بە ئێران داوە کە بە دوای داهاتوویەکی باشتر بن، بەڵام ئێران دەبێ لە یەکەم هەنگاویدا کۆتایی بێنێت بە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی تیرۆری.

شایانی باسە، ئەو ئیدعایانە لە کاتێکدا دەخرێنە ڕوو کە شەوی رابردوو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمپانیای پێترۆکیمیای ئێران و ٣٣ کۆمپانیای هاوپەیوەندی بە تۆمەتی پاڵپشتی لە سوپای پاسداران خستە ڕیزی گەمارۆکانی خۆی لە دژی ئێران.

News Code 26806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =