بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی نووینگەی فەرماندەیی هیزی پۆلیسی کوردستان ڕایگەیاند کە بکوژی دوو گەنجەکەی شاری سنە بە تێکۆشانی پۆلیسی ئاگاهی دەستبەسەر بووە.
ئەو کەسە دەستبەسەر کراوە ڕۆژی ۷ی جۆزەردان لە گەڕەکی کوێراوای شاری سنە ، هەڵمەتی چەند هاوڕێ خۆی دا و بە تەقەی دەمانچە دوو کەسیانی کوشت و کەسێکیشی بریندار کرد.
سەردار ئازادی ، فەرماندەیی هێزی پۆلیسی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بە هەوڵ و ماندوویی هێزەکانی پۆلیسی ئاگاهی ، کەمێک پاش شەڕەکە ئەو بکوژە ناسرایەوە و دواتر شوێن پێ هەڵگیرا و دەستبەسەر بوو.
ئەو بکوژە ساڵی پار لە پارکی منداڵانی بەردەم کێوی ئاویەری شاری سنە بە كڵاشینکۆف تەقەی ئاسمانی کردبوو و خەڵکی تۆقاندبوو.
بۆچوونی ئێوە