بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە وتوویژ لە گەڵ کەناڵی "ABC News" ڕایگەیاند کە لە ئەگەری تەشەنەدانی ئەمریکا بە شەڕی ئابووریی لە دژی ئێران، "ئەو کارەی واشنتۆن پاشهاتی زۆری بۆ ئەو وڵاتە بە دواوە دەبێ".
وەزیری دەرەوەی ئێران گەمارۆکانی واشنتۆن دژی تارانی "تیرۆریزمی ئابووری" زانی کە "خەڵکی ئاسایی لەو وڵاتەدا کردۆتە ئامانج" و وتی: ئەگەر ئامانجی پریزیدێنت ترامپ داسەپاندنی گوشار بە سەر خەڵکی ئاسایی ئێرانە، بێ گومان بە ئامانجی خۆی گەیشتووە؛ بەڵام ئەو بە ئامانجی خۆی لە رێگەی گوشار خستنە سەر خەڵکی ئێران ناگات.
ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە هەنگاوە هەڵخەڵەتێنەرەکانی ترامپ بۆ پێشنیاری دانوستان بە ئێران، جەختی کرد: دوورنوێنی دانوستانی شیمانەیی لە گەڵ ئەمریکا دوور لە زەینە.
زەریف وتیشی: درێژەی ڕەوتی گوشار مومکینە لە بازاڕی مامەڵەی زەویدا کاریگەر بێت؛ بەڵام ئەو ڕەوتە لە پەیوەندی لە گەڵ ئێراندا کاریگەر نابێ. تەنیا شتێک کە کار لە ئێران دەکات، ڕێزی بەرامبەرە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بەو پەیامەی بۆ ترامپی دەنێری، ڕوونی کردەوە: پێشتریش وتوومە کە هەڕەشەکان دژی ئێران هیچ کاریگەرییەکیان نابێ؛ هیچکات هەڕەشە لە ئێرانییەک مەکەن، ڕێزنان لە خەڵکی ئێران تاقی کەنوە، ڕەنگە ئەو کاریگەرتر بێت.
بۆچوونی ئێوە