بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەفەری بەمزووانەی خۆی بۆ تاران و واشنتۆن لە پێناو لێکدانەوەی دۆخی ناوچە لە رۆژانی داهاتوودا هەواڵی دا.
ناوبراو کە لە دانیشتنی حەوتەیی کابینەی ئەو وڵاتدا دەدوا، وتیشی: سەفەری ئێمە بۆ واشنتۆن و تاران لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا دەبێت و تەورەکەیشی لێکدانەوەی دۆخی ناوچە دەبێ.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: هەوڵی ئێمە جێگرکردنی ئاسایش و ئاسوودەیی بە مەبەستی بە دوورگرتنی عێراق لە پاشهاتەکانی گەمارۆی ئەمریکا لە دژی ئێرانە.
بۆچوونی ئێوە