AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ١٢:٢٥

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

کێ بەرپرسیارێتییەکانی سەرۆک کۆماری ئێران دەگرێتە ئەستۆ؟

کێ بەرپرسیارێتییەکانی سەرۆک  کۆماری ئێران دەگرێتە ئەستۆ؟

دوای شەهادەتی سەرۆک کۆمار، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە قبووڵ کردنی ڕێبەر، بەرپرسیارێتییەکانی ناوبراو دەگرێتە ئەستۆ.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی یەکشەممە 30 گوڵان کۆپتەری سەرۆک کۆمار لە کاتی گەڕانەوە لە سەفەر بۆ کردنەوەی بەنداوێک لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی، داکەوت و بووە هۆی شەهید بوونی سەرجەم موسافرەکانی ئەو کۆپتەرە لەوانە سەرۆک کۆمار.

بە پێ شەهادەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بەرپرسیارێتییەکانی انوبراو بە پێ دەستوور دەسپێردرێتە جێگری یەکەمی ناوبراو.

بە پێ مادەی 131 دەستووری کۆماری ئیسلامی ، لە ئەگەری کۆچی دوایی، لەکار لابردن، دەست لە کار کێشانەوە یان نەخۆشی، کاروبارەکانی سەرۆک کۆمار بە قبووڵ کردنی ڕێبەر، دەسپێردرێتە جێگری یەکەمی ناوبراو و ئەنجومەنێک بریتی لە سەرۆکی مەجلیس و سەرۆکی دەسەڵاتی داد و جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار ئەرکیانە لە لانی زۆر پێنج مانگدا بەستێن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ خۆش بکەن و ئەگەر جێگری یەکەم کۆچی دوایی بکات یان کێشەیەک بێتە ئاراوە ئەوا ڕێبەر کەسێکی دیکە لە جێی ئەو دەست نیشان دەکات.

News ID 50246

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha