ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کوڕی سەید حاجی ڕەئیس ساداتی و سەیدە عسمەت خوداداد لە 23 ی سەرماوەزی ساڵی 1339 لە گەڕەکی نوغانی مەشهەد لەدایک بوو.
ڕەئیسی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی جەوادیەی مەشهەد کۆتایی هێناوە و خوێندن لە حەوزەکانی زانستیی لە قوتابخانەی نەواب و دوای ئەوە لە قوتابخانەی ئایەتوڵڵا مووسەوی نەژاد خوێند و بۆ تەواو کردنی خوێندنە حەوزەوییەکان لە ساڵی 1354 چووە حەوزەی علمیەی قوم و قوتابخانەی ئایەتوڵڵا برووجردی و ماوەیەکیش لە قوتابخانەیەک لە ژێر چاوەدێری ئیمام خومەینی خوێندوویەتی.
ناوبراو وانەکانی دەرەوەی فیقهی لە حەوزەی علمیە لە ژێر چاوەدێری کەسانی جیاواز لەوانە ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی و ئایەتوڵڵا موجتەبا تارانی و ئایەتوڵڵا مەرعەشی و ئایەتوڵڵا سەید مەحموود شاهروودی تێپەڕاند و دوای ئەوە توانی لە زانکۆ خولی کارناسی باڵای بواری مافی تایبەت درێژە بدات و لە ساڵی 1380 لە قوتابخانەی باڵای شەهید موتەهەری لە بواری فیقه و مافی تایبەت وەربگیردرێت.
سەرۆک کۆمار دوای شۆڕش و لە ساڵی 1359 وەکوو دادیار لە دادگای کەرەج وەرگیردرا و دواتر بووە دادستێنی ئەو شارە و لە ساڵی 1361 لە پاڵ ئەوە بوووە دادستێنی هەمەدانیش.
لە ساڵی 1368 بە فەرمانی یەزدی بووە دادستێنی تاران و تا 1373 لە ئەو پۆستە مایەوە و هەر لەو ساڵەدا بووە سەرۆکی ڕێکخراوی بازڕەسی گشتی ئێران و تا 1383 لە ئەو ۆحستە مایەوە.
سەرۆک کۆمار لە ساڵی 1383 و لە سەردەمی سەرۆکایەتی سەید مەحموود هاشمی شاهروودی بە سەر دەسەڵاتی داد، وەکوو جێگری یەکەمی دەسەڵاتی داد هەڵبژێردرا و دە ساڵ لە ئەو پۆستە ماەیەوە.
ناوبراو لە ساڵی 1385 وەکوو نوێنەری خەڵکی خۆراسانی باشووری چووە مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری.
سەرۆک کۆمار لە ساڵی 1391 یش بە فەرمانی ڕێبەر وەکوو دادستێنی تایبەتی ڕۆحانیەت هەڵبژێردرا و لە ساڵی 1393 و 1394 بووە دادستێنی گشتی ئێران و لە لە هەمان ساڵدا بە فەرمانی ڕێبەر بووە بەرپرسی ئاستانی قودسی ڕەزەوی و تا ڕەشەمەی 1397 لە ئەو پۆستە مایەوە.
ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی 1396 بەربژێر بوو بەڵام نەیواتنی دەنگی پێویست وەدەست بهێنێت و گەڕایەوە ئاستانی قودس.
ناوبراو لە گەلاوێژی 1396 بە فەرمانی ڕێبەر وەکوو ئەندامی ڕاستەقینەی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات هەڵبژێردرا و لە ساڵی 1397 بە فەرمانی ڕێىەر بووە سەرۆکی دەسەڵاتی داد.
ناوبراو لە ساڵی 1362 و لە تەمەنی 23 ساڵاندا لەگەڵ جەملیەسادات عەلەمولهودا زەواجی کرد و دوو کچی هەیە.
ڕەئیسی دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری 1400، بووە سەرۆکی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی.
سەرۆک کۆمار لە 30 گوڵانی 1403 کە بۆ کردنەوەی بەنداوی قیز قەلعە سی چووە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی لە ڕێگای گەڕانەوەدا کۆپتەرەکەی داکەوت و شەهید بوو.
Your Comment