AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ١١:١١

چاوخشاندنی مێهر بەسەر ژیانی دوکتۆر ئەمیر عەبدوڵاهیان:

دیپلۆماتی بەرخۆدان باشتر بناسین

دیپلۆماتی بەرخۆدان باشتر بناسین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆمار شەهید بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 30 ی گوڵان کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆمار کە بۆ کردنەوەی بەنداوی سنووری قیز قەلعەسی چووبووە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی، لە ڕێگای گەڕانەوە لە دارستانی دیزمار تووشی ڕوودا هات.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، ئایەتوڵڵا ئالی هاشم پێش نوێژی هەینی تەبرێز، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ئەو کەسانە بوون کە لە نێو کۆپتەرەکە بوون.

لە ئەو ڕووداوەدا وەزیری دەرەوەی ئێران و دیکە دانیشتووانی ناو کۆپتەرەکە شەهید بوون.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهاین لە گوڵانی 1343 لە دامغان سەر بە پارێزگای سێمنان لەدایک بوو.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کارناسی پێوەندی دیپلۆماتیک لە زانکۆی وەزارەتی دەرەوە، کارناسی باڵای پێوەندی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ماف و زانستە سیاسیەکانی زانکۆی تاران لە ساڵی 1375 و دکتۆرای پێوەندی نێودەوڵەتی لە زانکۆی تاران بوو.

کارناس و جێگرایەتی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا، جێگری ئیدارەی یەکەمی سیاسی کەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوە، جێگری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری عێڕاق، ئەندامی کومیتەی سیاسی ئەمنیەتی دانوستانی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ ئەورووپا، جێگری ئیدارەی گشتی کەنداوی فارس، ئەندامی کومیتەی دانوستانی ئێران، عێراق و ئەمریکا لە پرسی عێراق، سەرۆکی ئەرکانی تایبەتی عێڕاق لە وەزارەتی دەرەوە، باڵوێزی ئێران لە بەحرەین، بەرپرسی گشتی کەنداوی فارس و ڕۆژهەڵاتی ناڤین، جێگری ڕۆژاوا و ئەفریقای وەزارەیئ دەرەوە و ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیس و بەرپرسی گشطی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیس لە بەرپرسیارێتیەکانی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ساڵی 1376 تا 1400 بوو.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە زەواجی کردبوو و خاوەن دوو منداڵ بوو لە سێی خەرمانانی 1400 ەوە چالاکی خۆیی وەکوو وەزیری دەرەوەی لە دەزگای دیپلۆماسی دەست پێکرد و تا 30 گوڵانی 1403 وەزیر مایەوە.

کتێبەکانی ستراتیژی کۆنترۆڵی دووفاقەیی ئەمریکا، دیمۆکراسی دووفاقەیی ئەمریکا لە عێراقی نوێ، ناکارامەیی گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورەی ئەمریکا و بەرەبەیانی شام لە کتێبەکانی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بوو. کتێبی بەرەبەیانی شام کراوەتە کوردی و حەوزەی هونەری کوردستان چاپی کردووە.

هەواڵدەریی مێهر شەهادەتی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە گەلی ئێران، دەزگای دیپلۆماسی و بنەماڵەکەی سەرەخۆشی دەکات.

News ID 50244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha