ناوەڕۆکی گرێبەستی قورسی چەک و چۆڵ لە  نێوان واشنتۆن و بەغدا چیە؟

یەکێک لە رێبەرانی هاوپەیمانی فەتح کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵە هاوپەیوەندکان بە گرێبەستی قورسی چەک و چۆڵی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە گرێبەستی قورسی چەک و چۆڵی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە نێوان بەغدا و واشنتۆن لە بری مۆڵەت دانی ئەمریکا بە بەغدا بۆ هاوردە کردنی گاز و بەرهەمگەلی نەوتی لە ئێران و بە دوور بوون لە پاشهاتەکانی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و ئێران.

موعین کازمی وتی: ئاوەها پێشنیار یان باج گرتنێک لە لایەن واشنتۆنەوە هەمبەر بە عێراق لە ئارادا نییە، بە تایبەت کە عێراق پارەی نییە و ناتوانێ گرێبەستی قورسی چەک و چۆڵ واژۆ بکات.

وتیشی:عێراق لە ئیستادا پێویستی بە چەکی ئەمریکی نییە و چەکی پێویستی لە بەر دەست دایە.

کازمی جەختی کرد: هەڵوێستی عێراق بەهێزە و دەتوانێ نا بە دیتران بڵێت، بە تایبەت کە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت گرێبەستێک بە گوشار بە سەر عێراقدا بسەپێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر "مایک پەمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە فرۆشی ٨،١ ملیارد دۆلار چەک و چۆڵی سەربازی بە وڵاتانی عەرەبستان، ئیمارات و ئۆردۆن هەواڵی دابوو.

News Code 26655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =