پەیامی ڕێبەری پەکەکە گەیشتە لەیلا گۆڤەن

پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لەگەڵ لەیلا گۆڤەن نوێنەری مانگرتووی هەکاری دیداریان کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە، دوێنێ هەینی چوونە سەردانی لەیلا گۆڤەن کە ۱۹۷ ەمین ڕۆژی مان گرتن لە خواردنی بوو.

لەیلا گۆڤەن، پەرلەمانتاری سەر بە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (HDP) لە شاری هەکاریە و بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان مانی لە خواردن گرتووە.

گۆڤەن لە توویتەرەکەیدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەم دیدارە نووسی: پاریزەران پەیامی ئۆجەلانیان بەمن گەیاند و ئێستا لە هەوڵدان بۆ قسەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی دیکەش کە مانیان لە خواردن گرتووە.

 ئەوەشی وتووە کە بە زووترین کات بڕیاری خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

شیاوی ئاماژەیە کە سەرەتای ئەم مانگە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕێگای پارێزەرەکانیەوە داوای کردبوو کە لایەنگرانی کۆتایی بە مانگرتنیان لە خواردن بێنن بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە ئەو لایەنگرانە وڵامی داخوازییەکەی ئۆجەلانیان نەداوەتەوە.

News Code 26638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =