هۆشداریی ئێران بە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاژاوە چییەکانی ناوچەکە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی ئەو ڕێکخراوە و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، نیسبەت بە هەوڵی ئاژاوەگێڕانەی دەرەوەی ناوچەکە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی لە نامەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە دەقەکەی بڵاو بووەوە، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی بەم شێوە خستووەتە بەر دەنگەوە: من ئەم نامەیەم لە هۆشداریی سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی ئەم دواییەی ناوچە کەنداوی فارس بۆ ئێوە نووسیوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا نیشانەگەلێک هەیە کە شوێنگەلێکی تایبەت لە دەرەوەی ئەو ناوچە، لە ڕێگای درۆ، ڕادەست کردنی زانیاری ساختە و هەواڵی سەرلێ شێوێنەر و بە پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها ناردنی هێزی دەریایی بۆ ناوچەکە، بە دوای دەست خستنی بەرژەوەندی ناڕەوای خۆیانەوەن.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان درێژەی دا: ئامانجی ئەوان دروست کردنی ئاژاوەی زیاتر لە نێوان وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و کەم کردنەوەی هەرچی زیاتری باوەڕ لە نێوانیان و هەروەها بەرز کردنەوەی نائەمنی و ئاڵۆزی لە ئەو ناوچەیەیە کە خۆی لە خۆیدا پڕە لە ئاژاوە. ئەگەر ئەو دۆخە ڕێی لێ نەگیردرێت، ئەگەری هەیە دێر یان زوو لە کۆنترۆڵ دەربچێت و ببێتە قەیرانێکی نەخوازراوی تر لە ئەو ناوچە.

تەخت ڕەوانچی زیادی کرد: ئێران چەندین جار نیسبەت بە ئامانجی ئاژاوەگێڕانەی ئاوەها شوێنگەلێک و پاشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەلانی هۆشداریی داوە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئێران هەمیشە پێکدادان و شەڕی ڕەت کردووە و دەیکات و هەرگیز لە شەڕ وەکوو بژاردە یان ستراتیژیەک بۆ شوێنگیری سیاسەتی دەرەوەی خۆی هەڵنابژێرێت، وتی: بەم حاڵەوە، ئەبێ بە ڕوونی ڕایبەگەیێنم کە ئەگەر شەڕ بە سەرماندا بسەپێت، ئێران بە بەکارهێنانی مافی ڕەوای خۆی، پتەو لە نەتەوەی خۆی و بەرژەوەندییەکانی بەرگری دەکات.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: بەم پێیە و بە پێی دۆخی شڵەژاوی ئێستای ناوچەکە کە بەرچاوگەشی ڕووننییە، کۆمەلگەی نیودەوڵەتی بە تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانن و نابێت نیسبەت بە ئەو پرسە بێ خەیاڵ بن و گرینگی پێ نەدەن.

تەخت ڕەوانچی زیادی کرد: ئەگەر ئەو پرسە بە تواوەتی چارەسەر نەبێت، ئاستی هەر جۆرە پێکدادانێک خێرا لە ئاستی ناوچەکە زیاتر دەبێت و بە دڵناییەوە پاشهاتی جیدی و بەربڵاوی لە سەر ئاشتی و ئایاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت.

ناوبراو درێژەی دا:هەوڵ نەدان، ڕێگای بەزین بەزینە و دەتوانێت ببێتە هۆی کارەساتێک کە ئەبێ ڕێی لێ بگیردرێت. لە ڕاستیدا، تەنیا ڕێگاچارە، گرتنە بەری ڕوانگەی بردنەوە بردنەوە لە ڕێگای بەشداری چالاکەنەیە.

باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان زیادی کرد: بەم پێیە، لە ڕوانگەی ئێرانەوە، پرسە پێچراوە ئەمنییەکانی ئێستای ناوچەکە لە رێگای هاوکاری سازێنەر و گفتوگۆی نێوان وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس چارەسەر دەبێت.

‌ناوبراو بە ئاماژە بە پێشنیاری موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد: پێکهێنانی کۆگای گفتوگۆی بە کۆمەڵ لە ناوچەی کەنداوی فارس بۆ ئاسان کردنەوەی هاوکارییەکان، هەوڵێکە کە ئەبوایە پێشتر ئەنجام بدرابا.

تەخت ڕەوانچی وتیشی: لە هەمان پێوەندیدا و بە پێی ئەوەی کە بەندی ٨ ی بڕیارنامەی ٥٩٨ (١٩٨٧) ی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمینداری گشتی بە لێکدانەوە " هەوڵی پێویست بۆ تۆکمە کردنەوەی ئاسایش و پاوەجێی لە ناوچەکە" بانگهێشت دەکات، بەڕێزتان دەتوانن بە بەڕێوە بردنی ئەو بەندە، هەوڵی نێودەوڵەتی پێویست بۆ ڕێکخستنی ئاوەها گفتوگۆیەکی ناوچەیی بدەن.‌‌

ناوبراو داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش کرد تا ئەو نامەیە وەکوو بەڵگەی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاو بکرێتەوە.

News Code 26590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =