تاقە رێگەی پاراستنی بەرجام ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای دیداری لە گەڵ هاوتای ژاپۆنی خۆی وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بەرجام دەبێ لە پێناو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران هەنگاو بنێت و بەڵێن بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف پاش دیداری لە گەڵ تارۆ کۆنۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند: لەو دیدارە سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچە، کردار و هەڵویستەکانی ئەمریکا، شێوەی پاراستنی بەرجام لە ئەگەری پێداگریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.

ناوبراو بیری هێنایەوە: بەڕێز وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەو دیدارە جەختی لە پابەندی بە بەرجام و پەرەدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە کردووە و لە بەرامبەردا من ئاماژەم بە شێوە و رێگەکانی کەم کردنەوەی ناوکۆکییەکانی ناوچە و وەستاندنی هەنگاوە شەڕخوازانەکانی ئەمریکا کردووە.

زەریف جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای شەڕ و پێکدادان لە ناوچەدا نییە، بەڵام بەردەوام بە تەواو توانستەوە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت و ئێستاش هەمان کار دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا: لەو دیدارە باس لەوەش کرا کە ئەگەر بڕیار بێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرجام بپارێزێت، دەبێ لە بواری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران کە ئامانجی بەرجام بووە، هەنگاو بنێت و بەڵێن بدات و جگە لەوە رێگەیەکی دیکە بۆ پاراستنی بەرجام لە ئارادا نییە.

زەریف بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڵ شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دیدار و سەبارەت بە پەیوەندیگەلی دوو لایەنە، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆ بکەن.

News Code 26528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =