بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڤێنیتی فێر، ئەلخاندرۆ ئیناریتۆ دەرهێنەری ئەمریکای لاتین و بەرپرسی لیژنەی داوەرانی ئەم خولەی فێستیڤاڵی فیلمی کەن لە پرێس کۆنفڕانسی کرانەوەی ئەم خولەی فێستیڤاڵە ڕایگەیاند: سیاسەتوانانی وەک ترامپ خەریکن بە تووڕەیی و ڕقئەستووری حکوومەت دەکەن و حەقایەت هەڵدەبەستن و کارێک دەکەن کە خەڵک وەک حەقیقەت لە قسەکانیان بڕوانن. من سیاسەتوان نیم بەڵام وەک هونەرمەندێک دەتوانم بە دڵێکی کراوە پێتان بڵێم کە چ پرسگەلێک لەبارەی کۆچبەران لە ئارادایە. کێشەی سەرەکی نەزانین و پشتگوێ خستنە. خەڵکی بە سەرهاتی ئەوان نازانن و هەر بۆیە سیاسەتوانان بە ئاسانی دەتوانن هەڵیافریوێنن.
ایناریتو وتیشی: لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان مەکزیک کە هەست بە تەریک خرانی نەتەوەیی دەکرێت، خەڵکان تەنیا لە گەڵ هاوڕەگەزانی خۆیان پەیوەندی و هاوبیری دەکەن و ئەوە لە خۆیدا شتێکی مەترسیدارە، چونکە لەو کاتەدا چیتر بەها بە دیتران نادەین.
ئەو فیلمسازە جەختیشی کرد: دۆناڵد ترامپ بە هەر تویتێکی پەرە بە تەریک کەوتنی زیاتری خەڵکی و هزر و بیری پارانۆیایی خۆی دەدات.
بۆچوونی ئێوە