بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانی لە بەرجام.
فێدریکا موگرینی لە ئەو کۆبوونەوە هەروەها بە داواکاری لە ئێران بۆ بەردەوام بوون لە بەرجام، لە سەر ئەو پرسە جەختی کرد کە کەناڵی هاوبەش لە گەڵ ئێران ناسراو بە ئینستکس لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت و تا کاتێک کە ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە، وڵاتانی ئەورووپیش لە ئەو ڕێککەوتنە ئەمێننەوە و پێبەندی بەڵێنەکانیان دەبن.
موگرینی لە ئەو کۆبوونەوە هەروەها بە دربڕینی نیگەرانی لە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس، هەموو لایەنەکانی بە ئارامش و خۆ بواردن لە دەست بردن بۆ چەک داوەت کرد.
Your Comment