وتەکانی بۆڵتۆن سەبارەت بە هەوڵی سەربازی دژی ئێران گەمژانەیە

نوێنەری پەرلەمانی ئەڵمانیا پاگەندەی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە هەوڵی سەربازی دژی ئێرانی گەمژانە وەسف کرد.

  ئومێد نووری پوور نوێنەر پەرلەمانی ئەڵمانیا کە بە ڕەگەز ئێرانییە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە پێی جەختی ئەورووپا لە سەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران سەبارەت بە چۆنیەتی پاڵپشتییەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا و ئەورووپا لە ئەو ڕێککەوتننامە ئاشكرای کرد: ئێستا باشترین کات بۆ یەکێتی ئەورووپا بۆ بە کردەوەیی کردنەوەی یاسای قەدەغە کردنی گەمارۆکانی ئەمریکایە تا بازرگانە ئەورووپییەکان لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا پارێزراو بن.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: جگە لە ئەوە ئەورووپییەکان ئەبێ ورەی نوێ بدەنە دەوڵەتی ئێران، وەکوو گەشەی ئەو وزانە کە دیسان دەبووژێنەوە لە ئێران و یا بەرەنگار بوونەوەی پاشهاتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە وەڵام بە ئەوەی کە ئایا دەوڵەتی ئەڵمانیا گفتوگۆگەلێکی لە گەڵ دیپلۆماتە ئەمریکییەکان سەبارەت بە گەمارۆکانی واشنتۆن ئەنجام داوە، وتی: بەڵێ، ئەوەی کە هەموو پێکەوە بە ئامانجی ڕێگری لە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و هەوڵی سەربازی گفتوگۆ بکەن، زەروورەتی هەیە.

ناوبراو سەبارەت بە پاگەندەی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەر هەوڵی سەربازی دژی ئێران وتی: قسەکانی بۆڵتۆن سەبارەت بە هەوڵی سەربازی دژی ئێران گەمژانەیە.

News Code 26491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =