ترامپ نایەوێت شەڕی ئێران بکات/ ئەورووپا چاوەڕوانی قەیرانی جیدی بێت

مێهران کامڕەوا پێی وایە کە ئێران پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە و ئەگەر ئەورووپا هەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەبەرچاو نەگرێت ئەبێ چاوەڕوانی قەیرانی جیدی بێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٨ ی مەی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئەو وڵاتە بڕێک لە کارەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگرێت.

ڕێبەرانی بریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، چن و ڕووسیا لە ئەو بڕیارە بە نامەی ڕاستەوخۆی حەسەن ڕۆحانی ئاگادار بوونەوە و ٦٠ ڕۆژ دەرفەت پێیان دراوە تا بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوە ببەن و ئەگەر واش نەکەن، ئێران سنوورەکانی خۆی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم و هەوڵەکانی پێوەندیدار بە مۆدێڕن کردنەوەی ڕااکتۆری ئاوی قورسی ئەراکیش ڕادەگرێت.

فلۆڕانس پارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا چەند کاتژمێر پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری نوێی تاران وتی : ئەورووپا خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیە بەڵام ئەگەر ئێران ئەو ڕێککەوتنە پێشێل بکات پرسی گەمارۆکانی ئەورووپاش دێتە ئاراوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوە بە هەوڵی ئێران لە کەم کردنەوەی پێبەندییەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەبێ بە تواوەتی بەڕێوە بچێت و هەموو لایەنکان بەرپرسیارن تا لە بەڕێوە چوونی دڵنیا ببنەوە.

لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر مێهران کامڕەوا مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دێت.

کامڕەوا سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکایە. ناوبراو دکتۆرای خۆیی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی کەمبریج وەرگرتووە و خاوەن وتار و کتێبی زۆرە. کتیبەکانی " قەتەر؛ وڵاتی بچووک، سیاسەتی گەورە"، " ڕۆژهەڵاتی هاوچەرخ، مێژووی سیاسی پاش شەڕی یەکەمی جیهانی" و " شۆڕشی بیری ئێران" لە بەرهەمەکانی ناوبراون.

بە پێی ئەوەی کە پێداویستییەکانی ئێران لە ڕێگای بەرجامەوە دابین نابن، ئەمریکا لێی چووتە دەرەوە، گەمارۆکان دیسان سەپێندراون و ئەورووپا هیچ دەورێک ناگێڕێت و هیچ هەوڵێکی لەو بوارەوە نەداوە، ئێران ڕایگەیاندووە فرۆشی ئۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوی قورسی زیادە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ ڕادەگرێت. ئێران ٦٠ ڕۆژ ماوەی داوەتە لایەنەکانی بەرجام بێنە سەر مێزی دانوستان ئەگینا پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستی بانتر دەست پێدەکاتەوە. ڕای ئێوە لەم بارەوە چییە؟

یەکێتی ئەورووپا هەوڵ دەدات تا کەیکی خۆی بەدەست بهێنێت و بیخوات. لە لایەکەوە ئەوان داوایان لە ئێران کردووە تا هێشتا پێبەندی بەرجام بن ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەوان لە لایەکی ترەوە بەرانبەر ئەمریکا نەوەستانەوە و تەنانەت بە تواوەتی پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیانیش نەبوون.

ئەوان خۆیانیان لاداوە  لەبەر ئەوەی کە ئەوان ناتوانن یان پێیان خۆش نییە بەرانبەر ئەمریکا بوەستنەوە. لە بەرانبەردا ئێران بە تواوەتی پێبەندی بەڵێنەکانی بووە. کەواتە لە حاڵێکدا کە ئەو ڕێککەوتنە لە سەر کاغەز هەیە، لە کردەوە و لە ڕاستیدا ڕێککەوتنەکە تەنیا یەک ئەکتەری هەیە ئەویش ئێرانە. ئۆلتیماتۆمی ٦٠ ڕۆژە نیشانی دەدات کە سەبر و تاقەتی تاران خەریکە تەواو دەبێت.

ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ڕێککەوتنێک لە سەر بنەڕەتی ڕوونی و بەڵێنی هەر دوو لایەنەکەیە. بە پێی ڕۆڵی گرینگێک کە ئەمریکا لە لایەنی دیکە هەیبوو و بێ چالاکی ئەورووپا لە بەرانبەر ئەمریکا، ئێران هێشتا پێبەندی ڕێککەوتنەکەیە. بە پێێ دۆخی ئێستا، داهاتووی ئەو ڕێککەوتنە چۆن لێک دەدەنەوە؟

دوو سیناریۆ ئەگەری هەیە بۆ چوونە دەرەوە لە بن بەست بێتە ئاراوە: بە چوونە دەرەوەی فەرمی ئێران لە بەرجام ئەو ڕێککەوتننامە کۆتایی پێ بێت یا یەکێتی ئەورووپا هەوڵی گرینگ بدات تا ئەو ڕێککەوتنە بێ قازانجە چک بکاتەوە. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو یا زیاتر، یەکێتی ئەورووپا لە گەڵ سێ نیگەرانی بەرەوڕوو بووە- ترامپ، پووتین و برگزیت- کەواتە گرینگایەتی ئەوەندە بە ئێران و پرسی بەرجامیان نەداوە. ئەگەر ئەورووپا هەر بەرجام لەبەرچاو نەگرێت، ئەبێ چاوەڕوانی قەیرانێکی جیدی تر بین.

پاش کوودەتای شکست خواردوو لە ڤێنزۆئێلا، وادیارە ڕۆڵی جان بۆڵتۆن لە ڕەوتی بڕیار دانی ترامپ کەم بووەتەوە. ئایا ئەو ئەگەرە هەیە کە لە ئاکامی شکستی چالاکییە هێرشبەرانەکانی بۆڵتۆن، ڕۆڵی لایەنی هیرشبەر لە دەوڵەتی ترامپ کەم ببێتەوە؟

من پێم وانەبێت ئەو ڕێگایەک بێت کە کۆشکی سپی لە سەر ئەو ڕێگا کار بکات. هەڵسوکەوتی ترامپ لە سەر  بێ باوەڕی زاتی و ڕق لە چەند لایەنی و ڕێککەوتنە چەند لایەنەکانە.

لە ئاکامدا ئەمریکا لە زۆربەی بەڵێنە چەند لایەنەکان کشایەوە و لە هەر جاردا، ترامپ پاش چوونە دەرەوە دەستی بە قسە کردن کرد، دۆخی ڕێککەوتنە پێشووەکەی ئیدانە کرد و داوای ڕێککەوتنی نوێێ کردووە. لە ئەو ڕەوتەدا، ناوبراو دەیەوێت لە ئەو هونەرە کە وەکوو هونەری دانوستان ناوی لێدەبات بۆ دەست خستنی دۆخی باشتر بۆ ئەمریکا کەڵک وەربگرێت.

هەوڵەکانی ناوبروا دژی ئێران لە سەر مەنتقی هاوشێوەیە. وادیارە خۆدی ترامپ خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نەبێت چونکوو شەڕەکان لە کۆتاییدا بۆ بازرگانی خراپ نین. بەڵام دورشم و قسکانی ناوبراو بە گورگەکانی دوروبەری کە بە گۆڕانی دەسەڵاتی ئێران برسین، هێز و دەسەڵات دەدات. پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئایا ئەو دەتوانێت کەسانێک وەکوو بۆڵتۆن، پەمپێئۆ، ڕوودی جولیای کۆنترۆڵ بکات یان نا.

حەسەن ڕۆحانی ناوی یاری بردنەوە-بردنەوە یان دۆڕان – دۆڕانی لە بەرجام ناوە. مانای ئەو پەیامە بۆ لایەنەکانی بەرجام چییە؟

ماناکەی دیارە. یا دۆخی ڕێککەوتنە قبووڵ بکەن و پێبەندی بەڵێنەکانیان بن یا ئەورووپا بە کشانەوە لە بەرجام لە گەڵ پاشهاتی جیدی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

News Code 26458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =