بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئۆلیڤێر گایڤین (Olivier Gauvin) جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە کاردانەوە بە هەڵوێستی بەرجامی رۆژی ڕابردووی تاران کە بە هۆی درێژەی هەنگاوە دژبەرانەکانی ئەمریکا ئەنجام درا، ڕایگەیاند کە چاوەروانی لە ئێران دەکرێت کە ڕێز لە بەرجام بگرێت و خۆ ببوێرێت لە هەر جۆرە بڕیارێک کە ببێتە هۆی تەشەنەدار بوونی دۆخەکە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتیشی: فەڕەنسا پێداگرە لە جێبەجێ کرانی یەکجاریی ئەو ڕێککەوتنە و کراوە بوونی کۆردیۆری دارایی و هەناردە لە گەڵ ئێران.
بۆچوونی ئێوە